پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ راگه‌یاندرا
هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی كوردستان كه ئێستا بۆ به‌شداریكردن له جامی كۆنیفای 2016 له هه‌رێمی ئه‌بخازیای سه‌ر به وڵاتی رووسیایه، بڕیاره ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له كات 3:00ـی پاشنیوه‌ڕۆ به كاتی باشووری كوردستان یه‌كه‌مین یاریی خۆی له به‌رانبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی سیزیكلاند ئه‌نجام بدات.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتوون، پێكهاته‌ی فه‌رمی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی كوردستان بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ كه پاش كه‌مێكی دیكه ده‌ست پێده‌كات به‌مشێوه‌یه‌یه:
گۆڵپارێز: سه‌رهه‌نگ موحسین
به‌رگریكاران: خالد مۆشیر، هه‌ردی سیامه‌ند، جاسم حاجی و به‌يار ابوبه‌كر
ناوه‌ڕاستكاران: میران خه‌سر‌ۆ، كوسرت بایز، دیار ره‌حمان
هێرشبردن: عه‌لى عزيز، فرحان شكور و فه‌رهه‌نگ وریا
ئه‌م هه‌رێمه‌ی كه ئه‌مڕۆ هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه، هه‌رێمێكه ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستی رۆمانیا، خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه به ڕه‌سه‌ن هه‌نگارین.