لە کەرکووک ئۆپەراسیۆن دژی داعش دەستیپێکرد

ئۆپەراسیۆنەکە سنوورەکانی تکریت و دیالە و کەرکووک دەگرێتەوە و 10 رۆژ بەردەوام دەبێت
دیمەنێکی ئەمڕۆی شوێنی ئۆپەراسیۆنەکە
دیمەنێکی ئەمڕۆی شوێنی ئۆپەراسیۆنەکە

K24 – هەولێر

هێزەکانی عێراق لە کەرکووک ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان دژی داعش دەستپێکرد و 10 رۆژ بەردەوام دەبێت.

سۆران کامەران، پەیامنێری کوردستان24 لە کەرکووک رایگەیاند: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی عێراق ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان لە کەرکووک دژی داعش دەستپێکرد، ئۆپەراسیۆنەکە لە سنوورەکانی هەرسێ پارێزگا بەڕێوەدەچێت کە چەکدارانی داعشی لێیە".

سەربازێکی سوپای عێراق کە بەشداری ئۆپەراسیۆنەکەی کردووە، بە کوردستان24ی گوت: "لەو ناوچانە شانە نووستووەکانی داعش زۆرن، ئۆپەراسیۆن بۆ لەناوبردنی داعش لە سنوورەکە بەردەوامە".

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، ئەو ئۆپەراسیۆنەی ئەمڕۆ لە کەرکووک دژی داعش دەستیپێکردووە، ماوەی 10 رۆژ بەردەوام دەبێت.

پەیامنێرمان، ئاماژەی بەوەشدا: "هەر جارێک ئۆپەراسیۆن دژی داعش لەو سنوورانە دەکرێت، ئاڵا و پاشماوەکانیان دەبینرێن، تەنها چەکدارەکان دیارنین. لەو قۆڵەی ئێمەی لێیە تائێستا هیچ چەکدارێکی داعش دەستگیر نەکراوە، تەنها دوو گومان لێکراو دەستگیر کراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت".