ئاگاداریەک لە وەزارەتی کارەباوە

"وێستگەکانی بەرهەمێنانی کارەبا لە وزەی خۆر بە توانایی 25 مێگاوات لە سێ پارێزگا جێبەجێ دەکرێن"
وێستگەیەکی کارەبا - ئەرشیف
وێستگەیەکی کارەبا - ئەرشیف

K24 – هەولێر

وەزارەتی کارەبائ حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ماوەی گەڕاندنەوەی تەندەری بۆ دامەزراندنی سێ وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر بۆ 24ی مانگی داهاتوو درێژ کردەوە.

لە راگەیەندراوی وەزارەتی کارەبا ئاماژە بەوەکراوە "وێستگەکانی بەرهەمێنانی کارەبا لە وزەی خۆر بە توانایی 25 مێگاوات لە هەرسێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆک جێبەجێ دەکرێن. کاتی گەڕاندنەوەی تەندەرەکان بۆ رۆژی (2021/8/24) درێژ کراوەتەوە و، پابەندبوونی کۆمپانیاکان بە هەمان مەرجەکانی پێشوو دەبێت، کە لەناو تەندەرەکە ئاماژەی پێکراوە".

روونکراوەتەوە "هەر سێ وێستەگەکانی کارەبا بە وزەی خۆر بە شێوازی وەبەرهێنان جێبەجێ دەکرێن. بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەکانی نوێبوونەوە و، ئەو وزانەی کە تێچوونی بەرهەمهێنانیان کەمە، لە کارە پێشینەکانی وەزارەتی کارەبایە، لە هەوڵدایە بەپێی توانایی زۆرترین پڕۆژەی هاوشێوە، وەک وێستگەی هایدرۆپاوەری دێرەلۆک جێبەجێ بکات".