پارێزگاری دهۆك: بەستنی ماسك بۆ هەموو کەسێك ناچارییە

"خەڵک پابەندی رێنمایی و رێکارەکان نەبێت دۆخەکە لە توانای تەندروستی دەردەچێت"
ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - دهۆك:

پارێزگاری دهۆك رایگەیاند، بەستنی ماسک بۆ هەموو کەسێك ناچارییە. ئەگەر هاووڵاتییان پابەندی رێکارەکان نەبن؛ ئەوا دامودەزگاکانی تەندروستی توانای پاراستنی گیانی هاووڵاتیانیان نامێنێت.

عەلی تەتەر، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "بەستنی دەمامك بۆ ئەوانەی ڤاکسینیان وەرگرتووە و ئەوانەشی وەریان نەگرتووە، ناچارییە و هەر کەس و شوێنێکیش پابەندی رێکارەکانی خۆپارێزی نەبێت؛ سزا دەدرێت".

گوتیشی: "ئەگەر خەڵک خۆی نەپارێزێت؛ ژمارەی تووشبووان زیاتر ده‌بێت، رەنگە لە هیچ نەخۆشخانەیەک نەتوانرێت تووشبووانی کۆرۆنا وەربگیرێن، ئەوکاتە کارەسات روودەدات و نابێت کەس گلەیی لە حکومەت بكات، بۆیە پێویسته‌ هاووڵاتیان خۆیان هاوکاری خۆیان بکه‌ن، کە ئەمەش تەنیا بە خۆپارێزی دەکرێت".