ئه‌یاد عه‌لاوی له هه‌ڵبژاردنی عێراق كشایه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
هاوپه‌یمانێتی مینبه‌ری عێراقی، كه ئه‌یاد عه‌لاوی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری عێراق سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، كشانه‌وه‌ی خۆی له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق راگه‌یاند كه بڕیار بوو له 10ی ئۆكتۆبه‌ری 2020 ئه‌نجام بدرێت.
وائیل عه‌بدوللـه‌تیف جێگری سه‌رۆكی مینبه‌ری عێراقی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له به‌غدا رایگه‌یاند، هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان هه‌ڵوێستی روون و راستگۆیانه‌ی خۆی نیشان ده‌دات و له هه‌ڵبژاردن ده‌كشێته‌وه و پرۆسه‌كه بایكۆت ده‌كات.
وائیل عه‌بدوللـه‌تیف له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، داوای له پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه‌ی عێراقیش كردووه، كه هه‌مان هه‌ڵوێست و هه‌نگاو بگرنه به‌ر و پرۆسه‌كه بایكۆت بكه‌ن.
پێشتریش هه‌ریه‌كه له موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در و حزبی شیوعی عێراقی و ساڵح موتڵه‌گ سه‌رۆكی به‌ره‌ی دیالۆگی نیشتمانی، كشانه‌وه‌ی خۆیان له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق راگه‌یاندووه.