هێزەکانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ئەرکی راوێژکاریان دەبێت
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا
به‌گوێرەی میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا، سه‌رۆك بایدن و مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، رایانگه‌یاند، رێكه‌وتوون له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و گۆڕینی ئه‌ركیان، له عێراق تا كۆتایی ئه‌مساڵ.
به‌پێی رێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان بایدن و كازمی، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌گه‌ر كه‌میش نه‌كرێته‌وه، ئه‌وا ناوه‌كانیان له هێزی شه‌ڕكه‌ری راسته‌خۆ، دژی داعش-ه‌وه ده‌گۆڕێت، به هێزی راوێژكاریی و راهێنان، شانبه‌شانی هێزه‌كانی عێراق.
به‌پێی راپۆرتێكی (زه واشنتۆن تایمز)، كه سه‌رچاوه‌كه‌ی كه‌سێكه، له ئیداره‌ی بایدن، نوسیویه‌تی: "پێش كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان بایدن و كازمی، له نوسینگه‌ی كۆشكی سپی، بایدن به كازمی وتووه (شه‌ڕكردنمان هاوبه‌شه دژی داعش و گرنگیشه بۆ ئارامی ناوچه‌كه و هاوكاریكردنه‌كانمان سه‌باره‌ت به بنبڕكردنی تیرۆر به‌رده‌وام بێت، تا بچینه ناو قۆناغێكی نوێ و قسه‌ی زیاتر بكه‌ین)"،رۆڵی نوێی ئه‌مه‌ریكا، شێوه‌یه‌كه له‌بیانوو هێنانه‌وه.
به‌رپرسێكی باڵا له ئیداره‌ی بایدن، به سی ئێن ئێن-ی گوت: "له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی ئه‌م پێشكه‌وتنه، له‌نێویاندا نه‌هێشتنی ئه‌ركی جه‌نگی به‌ڕه‌سمی و دیاریكردنی ئه‌وه‌ی كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هیچ ئه‌ركێكی جه‌نگیان نامێنێت، له‌و وڵاته، چونكه عێراقه‌كان داوای ده‌كه‌ن و ئێمه‌ش به‌ته‌واوی ره‌زامه‌ندین له‌سه‌ر ئه‌و داوایه، به‌ڵام هێزه‌كانی عێراق پێویستیان به راهێنانی به‌رده‌وام و پاڵپشتی لۆجستی و هه‌واڵگری و بنیاتنانی توانای راوێژكاری هه‌یه، بۆیه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌مێننه‌وه".
رۆن جۆهانسن، سیناتوری كۆمارییه‌كان له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ فۆكس نیوز، وتی: "هێزه‌كانی عێراق (له ئه‌زموونی جه‌نگدان) و ده‌توانن وڵاته‌كه‌یان بپارێزن، به‌ڵام هێشتنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، به مه‌به‌ستی راوێژكاری ده‌ریده‌خات، كه ئیداره‌ی بایدن تا ئه‌مساته دانده‌نێت به‌بوونی داعش-دا، كه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا".
هه‌فته‌ی پێشوو، گروپێكی سه‌ر به داعش به‌رپرسیارێتی خۆی راگه‌یاند له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌غدا، كه بووه هۆی كوژرانی نزیكه‌ی 35 كه‌س.
به‌پێی رای جوهانسن، ئه‌و هێرشه به‌ڵگه‌یه له پێداگری پێویستی مانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، به رۆڵی راوێژكاری، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه داعش هه‌موو ئه‌و ناوچه فراوانانه‌ی له‌ده‌ستداوه، كه له‌سوریا و عێراق له‌ژێر ده‌ستیدا بوون.
هه‌رچه‌نده دیار نییه ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له عێراق ده‌مێننه‌وه، چه‌نده، كه ئێستا ژماره‌یان 2500 سه‌ربازه، به‌ڵام به‌رپرسێك له كۆشكی سپی، به رۆژنامه‌ی واشنتۆن تایمزی جەختیکردەوە: "سه‌رۆك بایدن و كازمی رێكه‌وتوون له‌سه‌ر ستراتیژیه‌تی نوێ و پێداچوونه‌وه به بڵاوبوونه‌وه‌ی هێزه‌كان له ناوچه‌كه".
به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی واشنتۆن تایمز، زیاتر له 5 مانگه، ئیداره‌ی بایدن، بیر له گۆڕانكاری و چاككردنی دۆخی سه‌ركردایه‌تیكردنی هێزه‌كانی ده‌كاته‌وه له عێراق و گونجاندنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و رۆڵی نوێیان له ناوچه‌كه.
سه‌رۆك بایدن به‌پێچه‌وانه‌ی بڕیاری كشانه‌وه‌ی ته‌واوی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان، كۆتایی به كاری شه‌ڕكاری هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دێنێت، له‌سه‌ر داوای عێراق.
به‌پێی راپۆرتێكی سی ئێن ئێن، هێشتنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ژێر ناوی نوێ‌دا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هێشتا عێراق به هه‌ڵواسراوی ماوه‌ته‌وه له‌نێوان گروپه میلیشیاكانی (ئه‌نتی- ئه‌مه‌ریكا)ی سه‌ر به ئێران و به‌ئارامی هێشتنه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكی.
ئه‌مه‌ش وایكرد، نه‌بێته ئه‌نجامێك بۆ بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له‌و وڵاته، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی له ئه‌فغانستان رویدا.
ئێستا له عێراق ته‌نیا 2500 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی هه‌یه، به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی سی ئێن ئێن به‌رپرسانی كۆشكی سپی و به‌تایبه‌تی پێنتاگۆن ره‌تیده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌و ژماره‌یه چی به‌سه‌ر دێت، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه دێت كه هه‌ندێك گۆڕانكاری له ئاستی ئێستادا، ده‌شێت ته‌نیا مه‌ره‌كه‌بی سه‌ر کاغەز بێت.
ده‌شێت، ئه‌م دوو بڕیاره‌ی بایدن، سه‌باره‌ت به ئه‌فغانستان و عێراق، باشترین روونكردنه‌وه بێت، بۆ هه‌وڵه‌كانی بایدن بۆ گۆڕانی سیاسی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، كه دووره له‌و بڕیارانه‌ی كه دوو ده‌یه له‌مه‌وبه‌ر گرتوویه‌تییه به‌ر.
رۆژنامه‌ی زه هێڵ نوسیویه‌تی: "بایدن له‌بری ئه‌ركی جه‌نگی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ده‌یه‌وێت فۆكس بخاته‌سه‌ر چین، بۆ ئه‌وه‌ش گه‌وره دیپلۆماتێكی ئه‌مه‌ریكی له‌م هه‌فته‌یه ئاماده‌گی ده‌بێت له‌نێو زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی پڕ له‌گرژی و ئاڵۆزی".
ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی ساڵی 2003، عێراقیان له‌ژێر چنگی سه‌دام ده‌رهێنا و له‌سه‌ر سینییه‌كی زێڕین ته‌سلیمی عیراقییه‌كان و به‌تایبه‌تی شیعه-یان كرد.
سێ ئێن ئێن ده‌ڵێت: "بایدن له‌و كاته‌دا وه‌ك سیناتۆر ده‌نگی به‌وه‌دا كه هێزی سه‌ربازی دژی رژێمه‌كه‌ی سه‌دام به‌كاربێت، بۆ ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندیكرد به ژووری خۆرهه‌ڵاتی كۆشكی سپی، كاتێك جۆرج بوش، بڕیاره‌كه‌ی ئیمزا كرد، به‌ڵام دواتر ره‌خنه‌ی له مامه‌ڵه‌كردنی ئیداره‌ی بوش گرت له‌گه‌ڵ جه‌نگه‌كه".
بایدن، ساڵی 2011 جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بوو، بۆیه چه‌ندین جار سه‌ردانی عیراق-ی كردووه، بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر خاڵی هاوبه‌ش و به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی گروپه جیاجیا سیاسییه‌كانی عیراقی كردووه.
هه‌روه‌ها به‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌ی 26ی ته‌مموز (یۆلیۆی 2021)، رۆژانی پێنج شه‌ممه و هه‌ینی، پێشتر له‌نێوان ستافی هه‌ردوو حكومه‌ت (ئه‌مه‌ریكا و عێراق) زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌یان كردووه له چوارچێوه‌ی گفتووگۆ ستراتیژییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات.
ئه‌و دوو كۆبوونه‌وه‌یه به‌شێك بوو له كۆبوونه‌وه‌ی دوو قۆڵی نێوان بایدن و كازمی كه تێیدا جه‌خت له‌وه‌كرایه‌وه كه ئه‌مه‌ریكا پاڵپشتی دیپلۆماتی و مرۆیی عیراق ده‌كات.
له‌نێو ئه‌و پلانی پاڵپشتیكردنه‌شدا له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ینی 23ی ته‌مموز (یۆلیۆی 2021) دا باس له‌وه كراوه كه ئه‌مه‌ریكا 500 هه‌زار ڤاكسینی فایزه‌ر دژی كۆڤید-19 ده‌به‌خشێته عیراق. بایدن بۆئه‌وه‌ی بره‌و به كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بدات و گۆڕینی ستراتیژیه‌تی ئه‌مه‌ریكا له عیراق زه‌قكاته‌وه دووباره و چه‌ند باره‌ی ده‌كاته‌وه كه له ئێستادا جه‌خت ده‌كه‌ینه سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێستا نه‌ك 20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر.