هێلیکۆپتەرێکی سوپای عێراق تێکشکا

تیمی فڕۆکەوان گیانیان لەدەستدا
شوینەواری کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکە
شوینەواری کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکە

K24 - کەرکووک

درەنگانی شەوی رابردوو لە نزیک گوندی چەرداغلی باشووری شارۆچکەی خورماتوو هلیکۆپتەرێکی سوپای عێراق کەوتەخوارەوە و تیمە فڕۆکەوانییەکەش گیانیان لەدەستدا لەنێویاندا دوو ئەفسەر بە پلەکانی عەقید و رائید هەن.

پەیامنێری کوردستان24 لە کەرکووک لە زاری بەرپرسێکی حەشدی شەعبی لە میحوەری باکوور راگەیاند "هلێکۆپتەرەکە لەکاتی تێپەڕینی بە ناوچەکە کەوتووەتە خوارەوە، بەڵام تائێستا هۆکاری تێکشکانەکەی نەزانراوە".

گوتیشی "دوای رووداوەکە هێزەکانمان گەیشتوونەتە شوێنەکە و لێکۆڵینەوەکان لەهۆکاری رووداوەکە دەستیپێکردووە، لە ئاکامی رووداوەکەش تیمە فڕۆکەوانییەکە، کە 5 کەس بوون و دوویان ئەفسەربوون بە پلەکانی عەقید و رائیدی گیانیان لەدەستداوە"

باشووری خورماتوو ناوچەیەکە داعش تێیدا چالاکە و بەردەوام هێرش دەکەنە سەر هێزە عێراقییەکان، بەڵام رووداوەکەی ئەمشەو نازانرێت داعش ئەنجامیداوە، یان هۆکاری دیکە بووە.

ئەندامانی تیمی فڕۆکەوانی، هێلیکۆپتەرە تێکشژاوەکەی عێراق
ئەندامانی تیمی فڕۆکەوانی، هێلیکۆپتەرە تێکشژاوەکەی عێراق