مۆرینهۆ به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی به ئه‌ستێره‌یه‌ك كردووه و ره‌فزیشی وه‌رگرتووه
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیتاڵیا، مۆرینهۆ پێش ئه‌وه‌ی به فه‌رمی به راهێنه‌ری یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد بناسرێت په‌یوه‌ندی به پاوڵۆ دیبالای هێرشبه‌ری یوڤێنتۆسه‌وه كردووه تا به هاتنی بۆ یاریگه‌ی ئۆڵد ترافۆرد رازی بكات.
رۆژنامه‌ی Tutto sportـی ئیتاڵیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، كه مۆرینهۆ به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی به دیبالا كردووه و داوی لێكردووه كه جانتاكه‌ی بپێچێته‌وه بۆ مانچێسته‌ر كۆچ بكات، به‌ڵام دیبالا ئه‌م داوایه‌ی مۆرینهۆی ڕه‌ت كردۆته‌وه.
پاوڵۆ دیبالای ته‌مه‌ن 22 ساڵه‌ی ئارجێنتینا، له هاوینی 2015 له یانه‌ی پالێرمۆی ئیتاڵیاوه بۆ ریزه‌كانی یوڤێنتۆس گواستراوه‌ته‌وه، ئه‌م وه‌رزه‌یش ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كردووه و به 19 گۆڵ خانه‌ی دووه‌می گۆڵكارانی ریزبه‌ندی سێریا ئه‌ی گرتووه.