ئامانج ره‌حیم: ئەمەریکا وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان دەکات

ستراتیژییه‌تى دیموكراته‌كان و ئیداره‌ى جۆ بایدن زۆر گرنگى بە بواری وه‌به‌رهێنانى گاز ده‌ده‌ن
دکتۆر ئامانج رەحیم/ سكرتێری ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران
دکتۆر ئامانج رەحیم/ سكرتێری ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران

K24  - هه‌ولێر:

شاندى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بە یاوه‌ری شاندى حكومه‌تى فیدڕاڵ، به‌شدارە، لە گفتوگۆکانی ستراتیژى، نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق، له‌مباره‌وه‌، دکتۆر ئامانج رەحیم، سكرتێری ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، بۆ كوردستان 24، رایگه‌یاند، له‌ چوارچێوه‌ى به‌شداری شاندى هه‌رێمى كوردستان، له‌ گفتوگۆكانى ستراتیژى، نێوان بەغدا و واشنتن، به‌ ئاماده‌بوونى مسته‌فا كازمى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و هه‌ردوو وه‌زیی دارایی و نه‌وتی، فیدڕاڵ، بە بەشداری به‌یان سامى عه‌بدولره‌حمان، نوێنه‌ری حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ئه‌مه‌ریكا، لەگەڵ گه‌وره‌ وه‌به‌رهێنه‌ران و بازرگانانى ئه‌مه‌ریكایی، به‌شداری کۆبوونەوەیەکی فراوان بوون، كه‌ تایبه‌ت بوو، به‌ خستنه‌ رووى بواره‌كانى وه‌به‌رهێنان له‌ عێراق، هه‌رێمى كوردستانیش ئه‌و هه‌له‌ى بۆ ره‌خسا، كه‌ به‌رنامه‌كانى خۆی، بخاته‌ روو، تاوه‌كو كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان، بێن له‌ كوردستان، كار بكه‌ن.

دکتۆر ئامانج ره‌حیم، سكرتێری ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كان، وه‌ك ئه‌ندامى شاندى حكومه‌تى هه‌رێم، به‌شدار بوو، رایگه‌یاند، ئاماژه‌مان بۆ دۆخى ئه‌منى هه‌رێمى كوردستان كرد، هه‌روه‌ك شاندی عێراقیش ئه‌و راستییه‌ى دركاند، هه‌رێم ئارامترین شوێنى عێراقه‌، هه‌موو پابه‌ندییه‌كانى حکومەتی هه‌رێم خرایه‌ روو، كه‌ پێشوازى له‌ وه‌به‌رهێنه‌رانى ئه‌مه‌ریكى بكات.

ئامانج ره‌حیم، روونیكرده‌وه‌، (1000)، هه‌لى وه‌به‌رهێنانمان خسته‌ به‌رده‌مى گەورە وه‌به‌رهێنه‌رانى ئه‌مه‌ریكایی، له‌ بواره‌كانى بانك و گه‌شتیاری و وزه‌ و نه‌وت و گاز، له‌ دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌، وه‌به‌رهێنه‌رانى ئه‌مه‌ریكا، پێشوازیان له‌و خستنه‌ رووه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم كرد.

جه‌ختیشیكرده‌وه‌، حكومه‌تى هه‌رێم، خه‌ریكى لابردنى هه‌موو له‌مپه‌رێكه‌، كه‌ له‌به‌رده‌م وه‌به‌رهێنه‌ران دانراوه‌، ستراتیژییه‌تى دیموكراته‌كان و ئیداره‌ى جۆ بایدن، زۆر گرنگى بە بواری وه‌به‌رهێنانى گاز ده‌ده‌ن، لاى ئه‌وان چاره‌سه‌ر كردنى بابه‌تى كاره‌با زۆر گرنگه‌، ئه‌مه‌ریكییه‌كان، ئاماده‌ییان خسته‌ روو، كه‌ بێن له‌ هه‌رێمى كوردستان، كاره‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن.

ک.ب