له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خه‌رجی گواستنه‌وه‌ی قوتابیانی كوردیی شنگال بۆ دهۆك دابین كرا

بڕی 73 ملیۆن و 100 هه‌زار دینار وه‌ك پادداشت بۆ ئه‌و قوتابیانه‌ ته‌رخانكراوه‌.
ژماره‌یه‌ك له‌ قوتابیانی خوێندنی كوردی له‌ شنگال
ژماره‌یه‌ك له‌ قوتابیانی خوێندنی كوردی له‌ شنگال

K24 – هه‌ولێر:

لەسەر راسپاردەی مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان قوتابیانی پۆلی 12ـی خوێندنی کوردی لە شنگالەوە بۆ بەشداریکردن لە تاقیکردنەوە گشتییەکان گواستراونەتەوە و دهۆک و خەرجی مانەوە و بەشداریکردن لە تاقیکردنەوەکانیشیان بۆ دابین کراوە.

ژماره‌ی ئه‌و قوتابیانه‌ 357 قوتابییه‌ و گواستنه‌وه‌ و مانه‌وه‌یان له‌ دهۆك له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هاوكات بڕی 73 ملیۆن و 100 هه‌زار دینار وه‌ك پادداشت بۆ ئه‌و قوتابیانه‌ ته‌رخانكراوه‌.