بلینكن: تۆپه‌كه له گۆڕه‌پانى ئێرانه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نتۆنى بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، گفتوگۆكانى تایبه‌ت به زیندووكردنه‌وه‌ى رێكه‌وتننامه‌ى ناووكى ئێران، تا هه‌تایی به‌رده‌وام نابێت، تۆپه‌كه له گۆڕه‌پانى ئێرانه.
بلینكن، راشیگه‌یاند، ئێمه پابه‌ندین به گفتوگۆ و كاری دیپلۆماسی خۆمان، به‌ڵام ئه‌م كرده‌یه له‌گه‌ڵ ئێران، تا هه‌تایی به‌رده‌وام نابێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا، ئاماژه‌شیپێكرد، له سۆنگه‌ى نیازى پاكى ئه‌مه‌ریكاوه، ئاره‌زوومان وایه، دووباره بگه‌ڕێینه‌وه بۆ گفتوگۆكانى تایبه‌ت به وزه‌ى ناووكى ئێران، واشنتن سه‌یر ده‌كات، كه ئایا ئێرانیش هه‌مان ئاره‌زووى هه‌یه، تاوه‌كو بڕیار بدات، پابه‌ند بێت به رێكه‌وتنه‌كه.
پێشتریش جۆ بایدن، جه‌ختیكرده‌وه، واشتنتن، ئاماده‌یی ده‌ربڕیووه بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ڕێته‌وه بۆ گفتوگۆكانى تایبه‌ت به دۆسییه‌ى ناووكى ئێران.
له‌مانگى (نیسان/ئه‌پریلى) ئه‌مساڵەوە، گفتوگۆكانى تایبه‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی وڵاتانی واژووكار بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران له ژنێڤ به‌رێوه ده‌چێت، كه له (2018) له سه‌رده‌مى دۆناڵد تره‌مپ، ئه‌مه‌ریكا كشانه‌وه‌ی خۆی له‌و رێككه‌وتنه راگه‌یاند، كه له ساڵی 2015 له نێوان ئێران و زلهێزانی جیهان واژوو كرا.
سەرچاوە: BBC
ک.ب