ئه‌گه‌ر گرفتاری كۆڵۆنی ببه به دكتۆری خۆت
K24 – هه‌ولێر:
كۆڵۆن ئازاری ریخۆڵه، قه‌بزی، ره‌وانی و باوگژ به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت و هه‌مووشیان هۆكاره‌كه‌یان هه‌ندێك خواردنه، كه ده‌كرێت نه‌خورێن و خۆمان لێیان بپارێزین.
هه‌ر كه‌س ره‌نگه حاڵه‌ته‌كه‌ی جیاواز بێت و هه‌ندێكجار خواردنی سووركراوه و به‌رهه‌مه‌كانی شیر، یاخود كحوول نیشانه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشییه زیاد بكه‌ن و له حاڵه‌تی وادا پێویسته كه‌سه‌كه شێواز و جۆری خواردنه‌كانی بگۆڕێت.
گۆشتی خاڵی له چه‌وری
گۆشتێك چه‌وری له‌گه‌ڵ نه‌بێت پرۆتینی زۆر ده‌بێت. ئاسان هه‌رس ده‌كرێت. به‌كتریای گه‌ده ئاسان كاری له‌سه‌ر ده‌كات و باوگژ درووست ناكات.
گۆشتی مریشك و قه‌ل و چێڵ كه‌متر چه‌وریان تێدایه و زۆربه‌ی پرۆتینیه.
ماسی ده‌وڵه‌مه‌نده به ئۆمیگا3
ئۆمیگا3 ده‌وڵه‌مه‌نده به دژه هه‌وكردن، هه‌وكردنیش یه‌كێكه له سه‌رچاوه سه‌ره‌كییه‌كانی كۆڵۆن. خواردنی ماسی یارمه‌تی چاره‌سه‌ربوونی كێشه‌كانی كۆڵۆن ده‌دات.
چه‌ره‌زات
چه‌ره‌زات ده‌وڵه‌مه‌نده به ریشاڵه‌كان و پرۆتین و ترشه‌كان و ئۆمیگا3 و كاریگه‌رییه‌كی باشی هه‌یه له‌سه‌ر چاره‌سه‌ر بوونی كێشه‌كانی كۆڵۆن.
ده‌نكۆڵه و تۆوه‌كان
تۆوه‌كان و ده‌نكۆڵه‌كان ده‌وڵه‌مه‌ندن به ریشاڵ و ترشه‌ڵۆك و ئۆمیگا3 و زۆر سوودیان هه‌یه بۆ كۆڵۆن به تایبه‌تی تۆوی كه‌تان و كوڵه‌به‌ڕۆژه.
به شێوه‌یه‌كی گشتیی ئه‌وانه‌ی گرفتیان له كۆڵۆندا هه‌یه پێویست ده‌كات شێوازی ژیانیان و راده و كاتی خه‌وتن و سیستمی خواردنیان به جۆرێك رێكبخه‌ن، كه یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ چاره‌سه‌ربوونی ئه‌و كێشه‌یه و رۆژانه وه‌رزش بكه‌ن و لانیكه‌م جووڵه‌یان له دانیشتنیان زیاتر بێت.