توێژینەوەیەک...سەگ باوەڕ بە مرۆڤ ناکات
K24 – هه‌ولێر:
زانكۆی ڤییه‌ننا" ئاشكرایانكرد، سه‌گه‌كان توانای ئاشكراكردنی نیازی مرۆڤیان هه‌یه، كه ئایا راستگۆن له هه‌ڵس و كه‌وتدا، یاخوود نا.
گۆڤاری(Proceedings of the Royal Society B)، ئاماژه‌یپێكردووه، توێژینەوەیەک له‌سه‌ر (260)، سه‌گ ئه‌نجامدراوه، ده‌ركه‌وتووه، كه سه‌گ توانای ئاشکرا کردنی نیازی مرۆڤیان هه‌یه، كه ئایە له‌گه‌ڵی راستگۆیه یاخوود نا.
تاقیكردنه‌وه‌كان، پێكهاتوون له به‌كار هێنانی دوو سه‌تڵ، یه‌كیان پڕی خۆراكی به‌تام، ئه‌وه‌ی دیكه‌یان، به‌تاڵ، كه‌سێكیش، كه سه‌گه‌كه نایناسێـت، ئاگاداری ده‌كاته‌وه، كه خواردنێكی به‌تام له‌نێو ئه‌و سه‌تڵه‌کەدا هه‌یه، كاتێك به راستی خۆراكه‌كه له‌نێو سه‌تڵه‌كه بوونی هه‌یه، سه‌گه‌كه متمانه‌ی پێدەکات.
دوای ئه‌وه، به ئاماده نەبوونی چه‌ند سه‌گێک، دانانی خواردن له‌نێو سه‌تڵەکان، ده‌رده‌كه‌وێت كه سه‌گ ئامۆژگارییه‌كانی مرۆڤ وه‌رناگرێت، متمانه‌شی پێناكات.
له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا ده‌ركه‌وت كه سه‌گ، رێنماییەکانی مرۆڤ به هێند وه‌رناگرێت، توانای ئاشكرا كردنی نیازی مرۆڤی هه‌یه، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر راست نه‌ێت له‌گه‌ڵیدا.
له به‌رامبه‌ردا، ئه‌و توێژینه‌وه‌یه له‌سه‌ر منداڵان و مەیموون، ئه‌نجامدراوه، ده‌ركه‌وتووه مرۆڤ له‌هه‌موو حاڵه‌ته‌كان، باوه‌ڕ و متمانه به هه‌موو زانییارییه‌كان ده‌كات، به‌تایبه‌ت ئه‌و شتانه‌ی كه به درۆش پێیان ده‌گوترێت.
سەرچاوە: RT
ک.ب