كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكا: ڤیزا به ئیبراهیم ره‌ئیسی مه‌ده‌ن
K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكا، داوایان له جۆ بایدن، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا كردووه، نه‌هێڵدرێت، ئیبراهیم ره‌ئیسى، سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى ئێران، به‌مه‌به‌ستى به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌كانى كۆمه‌ڵه‌ى گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، بێته ئه‌مه‌ریكا، كه بڕیار وایه، له مانگى (سێپتێمبه‌ر/ ئه‌یلوول) ى داهاتوو، ئه‌نجام ده‌درێت.
له‌نامه‌یه‌كى هاوبه‌شدا، ئه‌ندامانى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكا، داوایانكردووه، نه‌هێڵدرێت ئیبراهیم ره‌ئیسى، بێته ئه‌مه‌ریكا، چونكه ده‌ستى هه‌بووه له چه‌ندین تاوانى مرۆیی.
ئه‌ندامانى كۆنگرێس، روونیشیانكرده‌وه، ئیبراهیم ره‌ئیسى، له لیستی (دژ به مرۆڤایه‌تى) تۆمار كراوه، له ساڵى (1988)، كاتێك به‌ڕێوه‌به‌ری داواكاری گشتى بووه، وه‌ك سه‌رۆكى لێژنه‌ى كووشتن، كاریكردووه، سه‌رپه‌رشتى كووشتنى (5) هه‌زار ئێرانى كردووه، له نێویاندا، ژن و منداڵیش هه‌بوون.
جه‌ختیشیانكرده‌وه، ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رێگه‌ى به ره‌ئیسى دا، به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كان بكات، پێویسته ئه‌مه‌ریكا، ڤیزا به ره‌ئیسى نه‌دات، چونكه هاتنى ره‌ئیسى بۆ واشتن و نیویۆڕك، مه‌ترسیداره.
رێكخراوى لێبورده‌یی نێو ده‌وڵه‌تى، ئاماژه‌یپێكرد، ره‌ئیسى، (5) هه‌زار ئێرانى كووشتووه، كاتێك له به‌شی سه‌ره‌كی لێژنه‌ى كووشتن، بووه.
الحرة
ك.ب