به‌م چله‌ی هاوینه به‌فر به‌رازیلی داپۆشی
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
به‌لاته‌وه سه‌یر نه‌بێت له‌چله‌ی هاویندا، به‌یانییه‌ك به‌خه‌به‌ربێیت و به‌فر شه‌قام و كۆڵانه‌كانی داپۆشیبێت، ئه‌وه‌تا دوێنی (29ی ته‌مموز/ یۆلیۆی 2021)، له‌سه‌رتاسه‌ری به‌رازیل، پله‌ی گه‌رمی نزمبوه‌وه، وێڕای ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر، له‌سه‌ر ته‌واوی شه‌قام و كۆڵانه‌كانی هه‌ندێك شار و شارۆچكه به‌فر كه‌وتووه، پله‌ی گه‌رمی دابه‌زیوه بۆ حه‌وت پله‌ی ژێر سفر.
به‌پێی راپۆرتێكی سی ئێن ئێن، له‌گه‌ڵ رۆیشتنی بارسته‌یه‌ك هه‌وای ساردی جه‌مسه‌ره‌كان رووه و ناوه‌ڕاست و باكوور كه سه‌رچاوه‌ی كشتوكاڵی جیهانه، بووه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر به‌رهه‌می كشتوكاڵی وه‌ك قاوه و قامیشی شه‌كر و پرته‌قاڵ-ی به‌رازیل.
به‌فر به‌م هاوینه، ئۆتۆمبێل و شه‌قامه‌كان و رێگا خێراكانی ئه‌و وڵاته‌ی داپۆشیووه، به‌ڵام له‌و نێوه‌نده‌دا خه‌ڵك به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌فری له‌و وڵاته نه‌دیوه، سه‌رقاڵی وێنه‌گرتن و یاریكردنن له‌سه‌ر به‌فر، هه‌ندێكیشیان شێره به‌فرینه دروستده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌ی زه ری‌و تایمز، به مانشێتێكی گه‌وره نوسیویه‌تی: "به‌فر ویلایه‌تی ری‌و گراندی دوسول-ی داپۆشیوه، خه‌ڵك تووشی په‌شۆكان بوون". له درێژه‌ی ستۆرییه‌كه‌دا نوسیویه‌تی: زۆربه‌ی منداڵان به‌نێو شه‌قامه‌كاندا رایان ده‌كرد.
شه‌وی 28ی ته‌مموز، له‌ناو گۆڕه‌پانه سپییه‌كانی شاردا، جێپێكانیان ئه‌بریسكایه‌وه، تۆپه‌ڵی به‌فریان دروستده‌كرد و بۆ یه‌كدیان ده‌هاویشت، واپێده‌چوو یه‌كه‌مین جار بێت له‌دوای له دایكبوونیانه‌وه به‌فریان دیبێت، چونكه ئه‌سته‌مه ئه‌مه دووباره بێته‌وه".
هه‌روه‌ها چولكالیڤیس ماركیز، شوفێری بارهه‌ڵگره، له شاری كامبارا دو سول، كه یه‌كێكه له شاره‌كانی ویلایه‌تی ری‌و گراندی دوسول، به تۆڕی گلۆباڵ تی ڤی، راگه‌یاند: "تۆ ده‌زانی من ته‌مه‌نم 62 ساڵه، هه‌رگیز به‌فرم له‌م وه‌رزه‌دا نه‌دیوه، دیمه‌نێكی سه‌رسوڕهیێنه‌ره".
به‌پێی راپۆرتی سۆماری كه‌شناسی به‌رازیل، زیاتر له 60 شاری ویلایه‌تی ری‌و گراندی دوسول، شه‌قامه‌كان به‌ستویه‌تی و نزیكه‌ی 43 شاریش به‌فری لێباریوه.
رۆژنامه‌ی ئیندپێندنت، له راپۆرتێكی چیرۆك ئامێزدا نوسیویه‌تی: "ته‌له‌ڤیزیۆنه ناوخۆییه‌كانی به‌رازیل دیمه‌نی ئه‌و خه‌ڵكانه‌یان ده‌گواسته‌وه كه سه‌رقاڵی شه‌ڕه به‌فرو دروستكردنی شێره‌به‌فرینه بوون.
رۆژنامه‌كه روونیكرده‌وه: "به‌فر ده‌گمه‌نه له به‌رازیل هه‌تا له ناوچه‌كانی باكوور له‌وه‌زری زستانیشدا به‌فر نابارێت"، ئیندیپێندنت ئاماژه به‌دواهه‌مین به‌فر بارین ده‌دات له به‌رازیل كه بۆ ساڵی 1957 ده‌گه‌ڕێته‌وه، له ویلایه‌تی سانتا كاتارینا، كه 1 مه‌تر و 30 سانتیمه‌تر به‌فر باریوه.
ده‌شڵێت: "ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه له‌و ناوچانه‌ی به‌فر باریوه پله‌ی گه‌رمی زیاتر نزمبێته‌وه‌و به‌فری زیاتر ببیارێت"، به‌پێی ماركۆ ئه‌نتۆنیۆ دی سانتۆس هاوپشكی كۆمپانیای رووه‌ڵ كلیما بۆ راوێژكاری كه‌شوهه‌وا، ده‌گمه‌نه كه‌شوهه‌وای سارد له به‌رازیل، كه به‌ڕاستی ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نێوده‌وڵه‌تی قاوه و شه‌كر، بۆیه پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مڕۆ 30 ته‌مموز ساردترین رۆژی ساڵ بێت.
له راپۆرتی رۆژی 29ی ته‌مموز-دا، دی سانتۆس وتوویه‌تی: له‌وكاته‌دا كه به‌فر له‌باكووری گۆیاس و ماتۆ كرۆسۆ دوسول باریوه، جوتیاره‌كان دانه‌وێڵه‌ی وه‌ك گه‌نمه‌شامیان چاندووه، له‌گه‌ڵ نزمبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی شه‌پۆلێكی هه‌وای ساردی باشور رووی له‌ناوچه‌كه كردووه.
په‌یمانگای كه‌شناسی سه‌ر به حكومه‌تی به‌رازیل رایگه‌یاندووه، كه پله‌ی گه‌رمی تا سه‌ره‌تای ئاب به‌رده‌وام ده‌بێت. ده‌شڵێت: "ئه‌مڕۆ 30ی ته‌مموز، باران و به‌فر ناوچه‌كانی ساوپاوڵۆ و میباس گیرایس و ماتۆ گرۆسۆ دۆسول و گۆیاس ده‌گرێته‌وه".
پێویسته ئه‌مڕۆ هه‌ینی 30ی ته‌مموز ئه‌و بارسته هه‌وا سارده‌ی جه‌مسه‌ری به‌سته‌ڵه‌ك به‌سه‌ر ساوپاوڵۆ و میباس گیرایس تێپه‌ڕێت كه به‌رهه‌می سه‌ره‌كی شه‌كر و قاوه و مزره‌مه‌نییه‌كانه له‌به‌رازیل. به‌پێی كۆمپانیای كه‌شناسی MetSul خێرایی با له‌شاری ساو فرانسیسكۆ دی باولا، 80 كیلۆمه‌تره له كاتژمێرێكدا، كه ئه‌مه‌ش ده‌گمه‌نه له به‌رازیل.