بارزانی سه‌رپه‌رشتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
له‌به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له میحوه‌ری خازر،ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفراوانی بۆ سه‌ر چه‌كدارانی داعش ده‌ستپێكردووه.
عه‌زیز وه‌یسی فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌ییی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی به (كوردستان24) ی ڕاگه‌یاند"مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ڕاسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه و ژماره‌یه‌كی زۆر پێشمه‌رگه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا به‌شدارن.
ئامانجی سه‌ره‌كی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه كۆنترۆڵكردنی چه‌ند گوند و ناوچه‌یه‌كه له‌و سنوره و دوورخستنه‌وه‌ی داعشه له قه‌زای خه‌بات و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری،كه له‌ماوه‌كانی ڕابردوودا چه‌كدارانی داعش چه‌ندین جار به تۆپ و كاتیۆشا بۆردوومانی ئه‌و ناوچانه‌ی كردبوو.
تا ئێستا پێشمه‌رگه چه‌ند ناوچه‌یه‌كی له‌و میحوه‌ره كۆنترۆڵكردووه و پێشڕه‌وییه‌كانی به‌رده‌وامه.