بێ ئاوی ته‌نگ به ئێران هه‌ڵده‌چنێت
K24 – هه‌ولێر:
ناوچه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، دووچارى كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاو بووه، كه بووه‌ته هۆكاری ناكۆكی هه‌رێمى، له‌نێوانى وڵاتانى دراوسێى، پسپۆڕان، رایانگه‌یاند، كاتێك جه‌نگى ناوخۆیی له سووریا سه‌ریهه‌ڵدا، هۆكاره‌كه‌ى كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاو، بوو.
له به‌شێكى زۆری ناوچه كشتوكاڵییه‌كانى سووریا، كێشه‌ى كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاو دروستبوو، ره‌نگه له داهاتوودا كێشه‌ى دیكه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسی و ئابووریش، له‌ناوچه‌كه روو له زیادبوون بكات.
هه‌ر یه‌ك له وڵاتانى جه‌زائیر، ئێران، عێراق، سودان و یه‌مه‌ن، له داهاتوودا، به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاو، تووشى گرفت ببنه‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا، ئیداره‌ى ئاو، له‌م وڵاتانه‌دا، ئیداره‌یه‌كى نازانستى و خراپه.
بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م كێشه‌یه، حكومه‌ت و جووتیاره‌كانى ئه‌م وڵاتانه، بڕێكى زۆری ئاوى ژێر زه‌وى، به‌كار ده‌هێنن، به‌ڕاى پسپۆڕان، ئاوی ژێر زه‌ویش به‌رده‌وام نابێت و به‌ره‌و وشكبوون، ده‌چێت.
له ساڵى (2015)، مانگى ده‌ستكردى سه‌ر ئاژانسى ناسا، كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاوى خواردنه‌وه‌ى، له به‌شێكى زۆری توركیا، ئێران و عێراقدا، پیشاندا، كه ئاوی ژێر زه‌وى، كه‌مبوونه‌وه‌یه‌كى به‌رچاوى به‌خۆوه بینیووه.
له ئێران، به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاوى ژێر زه‌وى، (8) كه‌س له چوارچێوه‌ى رووبه‌ڕووبونه‌وه‌كانى نێوان حكومه‌ت و خه‌ڵك، كوژران، كه ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك، له ناوچه‌ى خوزستان، له باشووری ئێران، به‌هۆی نه‌بوونى ئاو، خۆپیشاندان، ئه‌نجامدرا.
خه‌ڵكى ئه‌و ناوچه‌یه، روونیانكرده‌وه، خۆپیشانده‌ران، به‌هۆی گولـله‌ى پۆلیسه‌وه، كوژران، كاتێك سه‌رچاوه‌كانى ئاوى پاك، له شاره‌كانى (شه‌هار مه‌حل، به‌ختیاری، ئه‌سفه‌هان و لوڕستان)، وشكى كردبوو.
سه‌رۆكى ده‌زگاى كه‌شناسى ئێران، رایگه‌یاند، له ئۆكتۆبه‌ری (2020)، تاوه‌كو ناوه‌ڕاستى (2021)، به وشكترین ماوه، ئه‌ژمار كراوه، له‌ماوه‌ى (53) ساڵى رابردوو، كه بووه‌ته هۆی نه‌مانى ئاوى پاك، له زۆربه‌ى شاره‌كانى ئێران.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه، كافى مه‌ده‌نى، جێگری پێشووى سه‌رۆكى ژینگه‌ى ئێران، روونیكرده‌وه، تا (3) مانگی دیكه، ئاو بۆ پارێزگاكانى خوزستان، له عه‌مباره‌كاندا، ماوه، كه ئه‌مه‌ش جێگاى مه‌ترسی و نیگه‌رانییه، كاتێك بڕی (6) ملیار مه‌تر دووجا، ئاو ده‌گرێت، له ئێستادا، (2) ملیار مه‌تر دووجا، ئاوى تێدا ماوه‌ته‌وه.
مه‌ده‌نى، ئێستا له ئه‌مه‌ریكا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، ئاماژه‌یپێكرد، دۆخى ئاو له ئێران مه‌ترسیداره، پێویسته گۆڕانكاری له سیاسه‌تى ژێرخانى بكرێت.
له عێراقیشدا به هۆی گرتنه‌وه‌ی ئاوی رووباره‌كان له لایه‌ن ئێران و كه‌مكردنه‌وه‌ی پشكی عێراق و سووریا له ئاوی هه‌ردوو رووباری دیجله و فورات و نه‌بارینی بڕی پێویستی باران، وڵاته‌كه رووبه‌ڕووی قه‌یرانی وشكه‌ساڵی و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاو بووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: الحرة
ك.ب