یه‌كێتی ئه‌وروپا داوای روونكردنه‌وه له به‌غدا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
یه‌كێتی ئه‌وروپا داوای روونكردنه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق كرد، سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا بۆ گواستنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بۆ بیلارووس، تا له‌وێوه خۆیان بگه‌یه‌ننه لیتوانیا.
جۆزێپ بوریل، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا گوتی: پێویسته به‌غدا روونكردنه‌وه بدات.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا سێشه‌ممه‌ی رابردوو، له‌گه‌ڵ هاوتا عێراقییه‌كه‌ی، فوئاد حوسێن كۆبووه‌وه و له باره‌ی گه‌یشتنی ژماره‌یه‌كی زۆری عێراقی به شێوه‌یه‌كی نایاسایی بۆ بیلا رووس و لیتوانیا.
جۆزێپ بوریل تویتێكیشی كردووه و نووسیویه‌تی: ئه‌و پرسه ته‌نیا په‌یوه‌ست نییه به یه‌ك وڵاته‌وه، به‌ڵكو كێشه‌ی هه‌موو یه‌كێتی ئه‌وروپایه.
هه‌روه‌ها دوێنێ له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌یه‌كی ئیسپانی بۆریل ئاشكرایكردوه، په‌نابه‌ره عێراقییه‌كان له به‌غداوه به فڕۆكه گه‌یشتوونه‌ته مینسك و پاشان به پاس روویان له سنووری لیتوانیا كردووه و به نایاسایی سنووریان به‌زاندووه.
ره‌خنه‌شی له بیلاڕووس گرت و گوتی: ئه‌و وڵاته وه‌ك سزایه‌ك له دژی ئه‌وروپا، په‌نای بۆ به‌كارهێنانی په‌نابه‌ران وه‌ك چه‌كێك بردووه.
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه، 2700 په‌نابه‌ر له لیتوانیا تۆمار كراوون، كه زۆرینه‌ی ره‌هایان عێراقی بوونه.
له به‌رامبه‌ردا حكومه‌تی عێراق تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێكی یه‌كێتی ئه‌وروپای نه‌داوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس