نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: منداڵان به‌زۆر بازرگانیان پێوه ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێریش، سكرتێری گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، رایگه‌یاند، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا و لێكه‌وته‌كانى كه‌ره‌نتین، (124) ملیۆن كه‌س، له‌جیهاندا، تووشى هه‌ژاری بوون، داواشى كرد، دژى بازرگانیكردن به مرۆڤ، بوه‌ستنه‌وه.
به‌بۆنه‌ى رۆژى جیهانى، بازرگانیكردن به مرۆڤه‌وه، گۆتێریش، راشیگه‌یاند، نیوه‌ى قوربانیانى بازرگانیكردن به مرۆڤ، له ریزى منداڵانن، كه به زۆر بازرگانى و كڕین و فرۆشتنیان، پێوه ده‌كرێت.
روونیشیكرده‌وه، تاوانباران، ته‌كنه‌لۆژیا به‌كار ده‌هێنن، بۆ دۆزینه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه هه‌ژارن، منداڵانیش قوربانى یه‌كه‌مى ئه‌و شێوازه‌ى بازرگانیكردنن، كه له رێگه‌ى پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌كانه‌وه، بۆ سێكس، به‌كار ده‌هێنرێن، ئه‌مه‌ش تاوانێكى جیهانییه.
غاده والى، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری، نووسینگه‌ى سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ئاماژه‌یپێكرد، ده‌نگى قوربانیان و پاڵپشتیكردنى رزگاربووان و دادگایی كردنى تاوانباران، پێویسته، ڤایرۆسى كۆرۆنا وای كردووه مرۆڤ لاواز بێت به‌رامبه‌ر ئه‌و شێوازه‌ى بازرگانیكردن.
سه‌رچاوه: روسیاالیوم
ك.ب