له ئه‌فغانستان هێرش كرایه سه‌ر باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
K24- هه‌ولێر:
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ باره‌گای سه‌ره‌كییه‌كه‌یان له رۆژئاوای ئه‌فغانستان رووبه‌ڕووی هێرشی گرووپێكی به‌رهه‌ڵستكاری حكومه‌تی ئه‌و وڵاته بووه‌وه و له‌و هێرشه‌دا پاسه‌وانێكی پۆلیسی ئه‌فغانی كوژرا و چه‌ند ئه‌فسه‌رێكیش بریندار بوون.
له به‌یاننامه‌یه‌كی نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاری ئه‌فغانستاندا هاتووه، "ئه‌مڕۆ به‌ر له هێرشه‌كه شه‌ڕێكی سه‌خت له نێوان چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان و هێزه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی ئه‌و وڵاته له ده‌وروبه‌ری باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان روویدا، دواتر هێرش كرایه سه‌ر باره‌گاكه".
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌وڵ ده‌دات وێنه‌یه‌كی ته‌واوی هێرشه‌كه‌ی ده‌ستكه‌وێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدایه له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئه‌فغانستان، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناسنامه‌ی چه‌كداره هێرشبه‌ره‌كان ئاشكرا بكات، ئاخۆ سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانن یان لایه‌نێكی دیكه‌ن.
H.B