پێشمەرگە لە رۆژئاوای كەركووك شكستی بە ھێرشی داعش ھێنا

"لە رێگەی ھامەر و شۆفەڵی بۆمبڕێژكراو ھێرشیان كردووە"
kurdistan24.net

K24 - رۆژئاوای كەركووك

شەوی رابردوو چەكدارانی داعش لە میحوەری رۆژئاوای كەركووك ھێرشیان كردوەتە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە، بەڵام پێشمەرگە لێیان ھاتوونەتە دەست و شكستیان بە ھێرشی داعش ھێناوە.

پەیامنێری (كوردستان24) لە رۆژئاوای كەركووك لەسەر زاری فەرماندەكانی پێشمەرگە رایگەیاند: "شەوی رابردوو چەكدارانی داعش لە رێگەی دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری شۆفڵ و ھامەری بۆمبڕێژكراو ھێرشیان كردوەتە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە لە رۆژئاوای كەركووك، بەڵام ھێزی پێشمەرگە ھەردوو ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژكراوەكەیان تێكشكاندووە و شكستی بە ھێرشی داعش ھێنا".

فەرماندەكانی پێشمەرگە لەو سنوورە بۆ (كوردستان24) ئاماژەیان بۆ ئەوەكرد: "پێشمەرگە بە بێ چەكی میلان و فڕۆكەی ھاوپەیمانان پێشمەرگە توانیان ئەو ھێرشە بەرفراوانەی داعش تێك بشكێنن".