ته‌ندروستی عێراق هۆشداری ده‌دات
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق هۆشداری دا و دووپاتیكرده‌وه، عێراق له دۆخێكی زۆر هه‌ستیاری كۆرۆنادایه و له‌گه‌ڵ شه‌پۆلێكی نوێی ئه‌و په‌تایه رووبه‌ڕوو بووه‌ته‌وه و ئێستا دۆخه‌كه له هه‌موو كاتێك مه‌ترسیدارتره و داواش له هاووڵاتییان ده‌كات، پابه‌ندی رێكاره‌كانی خۆپارێزی و رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بن و وه‌رگرتنی ڤاكسینی دژی كۆرۆنا به هه‌ند وه‌ربگرن.
سه‌یف ئه‌لبه‌در، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق جه‌ختی كرده‌وه، "عێراق رووبه‌ڕووی شه‌پۆلێكی دیكه‌ی مه‌ترسیداری په‌تای كۆرۆنا بووه‌ته‌وه، كه پێشتر وێنه‌ی نه‌بووه" و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كان به هه‌موو توانایه‌ك و به‌گوێره‌ی پێداویستی به‌رده‌ستیان، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه ده‌كه‌ن".
هه‌روه‌ها گوتی: وێڕای چه‌ندباره‌كردنه‌وه‌ی هۆشدارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له مه‌ترسی دۆخه‌كه، به‌ڵام رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌می هاووڵاتییان پابه‌ندی به‌كارهێنانی ده‌مامك و رێكاره‌كانی خۆپارێزین.
هه‌روه‌ها داواشی له میدیاكان كرد، هه‌ڵمه‌تی هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاووڵاتییان له مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و په‌تایه چڕتر بكه‌نه‌وه و رۆڵی خۆیان له ره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌نگۆ و قسه و باسی ناڕاست و چه‌واشه‌كارانه بگێڕن و هاووڵاتییان له‌وه تێبگه‌یه‌نن، كه پابه‌ندنه‌بوون به رێنماییه‌كان، قه‌باره‌ی زیانه گیانییه‌كان گه‌وره‌تر ده‌كات.
هه‌وره‌ها داوای له‌ده‌سه‌ڵاتدارانیش كرد، سه‌رپێچیكاران بخه‌نه ژێر فشاره‌كانی رای گشتی.
لە راگەیێندراوێکیشدا هه‌ر ئه‌مڕۆ هانی ئەلعەقابی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق هۆشداری له‌باره‌ی دۆخی نه‌خۆشخانه‌كان دا و رایگه‌یاند، خه‌ریكه نەخۆشخانەکان پڕبوونه بە تووشبووانی کۆرۆنا و دووپاتیكرده‌وه، عێراق لە دۆخێکی سەختی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنادایە.
هه‌وره‌ها داواشی له هاووڵاتییان كرد، پابەندی رێنماییەکانی خۆپارێزی بن، ئه‌گینا دۆخەکە لە كۆنترۆڵ دەردەچێت.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی عێراق ئاشکراشیكرد، 4 هەزار تووشبووی کۆرۆنا لەژێر چاودێری چڕدان، لە نەخۆشخانەکان و تادێت ئەرکی تەندروستی لە دابینکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ تووشبوانی کۆرۆنا قورس‌تر دەبێت، بۆیە داوای له هاووڵاتییان كرد، هه‌رچی زووه په‌له له وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا بكه‌ن.
H.B