نێچیرڤان بارزانی سه‌ره‌خۆشی له سه‌ڵاحه‌ددین محه‌مه‌د به‌هائه‌ددین ده‌کات
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 30/7/2021 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ مامۆستا سه‌ڵاحه‌ددین محه‌مه‌د به‌هائه‌ددین، ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان، بۆ کۆچی دواییی خاتوو حه‌میده محه‌مه‌د به‌هائه‌ددینی خوشکیان، پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی کرد.
نێچیرڤان بارزانی وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌می له‌گه‌ڵ مامۆستا سه‌ڵاحه‌ددین محه‌مه‌د به‌هائه‌ددین و خانه‌واده‌ی به‌ڕێزیان، هیوای خواست خودای مه‌زن خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بکات و سه‌بووریی خێزان و که‌سوکاریان بدات.
لای خۆیه‌وه مامۆستا سه‌ڵاحه‌ددین محه‌مه‌د به‌هائه‌ددین، سوپاسی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان کرد بۆ په‌یوه‌ندی و هاوخه‌می و هاوبه‌شی له پرسه‌که‌یاندا.
H.B