قه‌ره‌وێڵه‌كانی ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ له كارتۆن درووست كراون
K24 - هه‌ولێر:
دانانی قه‌ره‌وێڵه بۆ وه‌رزشكاران له ئۆڵۆمپیادی یابان ره‌خنه‌ی زۆری لێگرا، گوایه پته‌و نییه و له كارتۆن درووستكراوه، ئه‌مه‌ش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وا بڵاوكرایه‌وه، كه به ئاسانی ده‌شكێت، هه‌ر بۆ ئه‌وه درووستكراوه، تاوه‌كو یاریزانه‌كان لە ماوەی بەڕێوەچوونی ئۆڵۆمپیاد له په‌یوه‌ندی سێكسی دووربكه‌ونه‌وه.
پۆڵ شلیمۆ، یاریزانی راكردن-ی ئه‌مه‌ریكی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: "قه‌ره‌وێڵه‌كه له كارتۆن درووستكراوه، به ئامانجی ئه‌وه‌ی یاریزانان له په‌یوه‌ندی سێكسی درووبكه‌ونه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، قه‌ره‌وێڵه‌كه توانای به‌رگه‌گرتنی كێشی زیاتر له كه‌سێكی نییه، به تایبه‌تی وه‌رزكاران".
رۆژنامه‌ی "نیویۆرك پۆست" بڵاویكرده‌وه، رێكخه‌رانی ئۆڵۆمپیاد دڵنییاییان داوه‌ته وه‌رزشكاران، كه قه‌ره‌وێڵه‌كه زۆر پته‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی "ریس ماكلیناگن" یاریزانێكی ئێرله‌ندی وه‌ك به‌ڵگه هێناوه‌ته‌وه، كه چه‌ند جارێك له‌سه‌ر قه‌ره‌وێڵه‌كه بازده‌دات، ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، قه‌ره‌وێڵه‌كه به ئه‌نقه‌ست له كارتۆن درووستكراوه، تا رێكاره‌كانی خۆپارێزی ره‌چاو بكرێت و دووركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی په‌یڕه‌و بكرێت، به‌ڵام پته‌وه.
ماكلیناگن، له گرته ڤیدیۆییه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه قه‌ره‌وێڵه‌كه له‌كارتۆن درووست كراوه، "گوایه بۆ ئه‌وه‌یه تا رێگری له په‌یوه‌ندی سێكسی بكات، ده‌ڵێن له كاتی جوڵه‌ی له‌ناكاودا ده‌شكێت، به‌ڵام ئه‌م هه‌واڵه ساخته‌یه!".
رێكخه‌رانی ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ سوپاسی ئه‌و یاریزانه ئێرله‌ندییه‌یان كرد، كه به پراكتیكی سه‌لماندی قه‌ره‌وێڵه‌كه پته‌وه و ناشكێت.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه، كه قه‌ره‌وێڵه‌یه‌كی دۆستی ژینگه درووست بكرێت، كه بتوانرێت دووباره سوودی لێوه‌ربگیرێته‌وه.
“Anti-sex” beds at the Olympics pic.twitter.com/2jnFm6mKcB
— Rhys Mcclenaghan (@McClenaghanRhys) July 18, 2021
د.ی