7 شوێنی گشتی لە ھەولێر داخران
K24 - هه‌ولێر:
ژوورى ئۆپه‌راسيۆنى پارێزگاى هه‌ولێر، ئه‌مرۆ هه‌ينى (30ی ته‌مووز/ یۆلیۆی 2021) رایگه‌یاند، لیژنه‌كانى پشکنين و چاودێری قائيمقاميه‌تى ناوه‌ند و به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى گه‌شتوگوزار و ناحييه‌ى عه‌نكاوه، بەھۆی پابەندنەبوون به بڕيار و ريكاره‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و جێبه‌جێنه‌كردنى رێنماييه ته‌ندروستيیه‌كان و رێكاره‌كانى خۆپارێزى، له هه‌ولێر (7) يانه‌ى شه‌وانيان داخست و رێكارى ياسايیان بەرامبەر به خاوەنەکانیان دەگيرێته‌به‌ر.
ژوورى ئۆپه‌راسيۆنى پارێزگاى هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ى لیژنه‌كانى پشکنين و چاودێری به‌رده‌وامه و ئامانج لێى پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی ھاووڵاتیان و دڵنیابوونە لە جێبەجێکردنی رێنماییە ته‌ندروستيیه‌كان و رێكاره‌کانى خۆپارێزى و بڕيار و راسپارده‌كانى ژوورى ئۆپه‌راسيۆنى پارێزگاى هه‌ولێر.
د.ی