پێشمه‌رگه سێ هێرشی داعش تێكده‌شكێنێ

K24 – هه‌ولێر
كاتژمێر 2:30 چه‌كدارانی داعش له به‌رزاییه‌كانی گوندی گراو له‌میحوه‌ری مه‌خمور هێرشیان كرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان وله‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه هێرشه‌كه تێكشكێنرا.
له‌كاتژمێر 3:30 له له‌گوندی ساقیه‌ی میحوه‌ری مه‌خمور چه‌كدارانی داعش په‌لاماری سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌یان دا.
به‌رپرسێكی سه‌ربازی به (كوردستان24) ی ڕاگه‌یاند داعش له‌هه‌ردوو هێرشه‌كه‌ی میحوه‌ری مه‌خموردا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه به‌توندی وه‌ڵامدراونه‌ته‌وه و هێرشه‌كانیان تێكشكاندووه.
هه‌روه‌ها له ناوچه‌ی ئه‌بوشیته‌ی میحوه‌ری گوێر له كاتژمێر 4:45 به‌یانی داعش په‌لاماری سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ی داوه و له‌و ناوچه‌ه‌یه‌شدا پێشمه‌رگه به‌رپه‌رچی داعشی داوه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا زیانێكی زۆریان له دوژمن داوه.
له‌بلره‌ی ژماره‌ی كوژراوانی داعش له‌و هێرشانه‌دا،ئه‌و به‌رپرسه سه‌ربازییه ڕایگه‌یاند 19 چه‌كداری داعش كوژراوون و زیانێكی زۆریان لێدراوه.