نرخی نەوت زیاتر بەرزدەبێتەوە

نرخی نەوت بۆ چوارەمین مانگ لەسەر یەک بەرزدەبێتەوە
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان

K24 - هەولێر

نرخی نەوت لە کۆتا رۆژی مامەڵەکانیدا، بەرزبووەوە و بەمەش بۆ چوارەمین مانگ لەسەر یەک بەرزبوونەوەی تۆمارکرد، هۆکاری سەرەکیش گەشانەوەی خواستە کە زیاترە لە خستنەڕوو.

نرخی نەوتی خاوی برێنت لە گرێبەستەکانی داهاتوو بۆ مانگی ئەیلوول بە رێژەی 0.4٪ بۆ 76.33 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبووەوە.

نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساسیش لە گرێبەستەکانی داهاتووی بۆ هەمان مانگ بە رێژەی 0.5٪ بۆ 73.95 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبووەوە.

هەردوو جۆر نەوتی خاو لەسەر ئاستی مانگانە بە رێژەی 2٪ بەرزبوونەوە.

سەرەڕای هەڵکشانی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە ئەمەریکا و ئاسیا و ئەوروپا، بەڵام شارەزایان پێیانوایە پڕۆسەی دابەشکردنی ڤاکسین هاوکار دەبێت لەگەڵ رانەگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ، لە کاتێکدا ساڵی رابردوو بەهۆی گرتنەبەری رێکارەکانەوە بازاڕی نەوت داڕما.

نرخی بەرمیلێک نەوتی سەبەتەی ئۆپێکیش لە دوایین مامەڵەکانیدا بە رێژەی 1.09٪ بەرزبووەوە و بە 74.42 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.