روونکردنەوەیەك لە بارەگای بارزانی-یه‌وه‌

"سه‌رۆك بارزانی هیچ جۆره‌ چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵ24ی فه‌ره‌نسی نه‌بووه‌"
باره‌گای بارزانی
باره‌گای بارزانی

K24 - هه‌ولێر:

باره‌گای بارزانی له‌ روونكرده‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، لە ژمارەیەك سایت و پێگەی میدیایی عێراقی وا بڵاوکراوتەوە، کە گوایە سەرۆك مه‌سعود بارزانی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵ24ی فەڕەنسی هەبووە.

باره‌گای بارزانی روونیكرده‌وه‌، ئه‌م بابه‌ته‌ هیچ بنه‌مایه‌كی نییه‌ و سه‌رۆك بارزانی هیچ جۆره‌ چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵ24ی فه‌ره‌نسی نه‌بووه‌.

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ی باره‌گای بارزانی:

لە ژمارەیەك سایت و پێگەی میدیایی عێراقی وا بڵاوکراوتەوە، کە گوایە سەرۆک بارزانی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵ24ی فەڕەنسی هەبووە.

لێرەدا بە هەموو لایەک رادەگەیەنین، ئەم بابەتە هیچ بنەمایەکی نییە و سەرۆک بارزانی هیچ جۆرە چاوپێکەوتنی لەگەڵ کەناڵی24ی فەڕەنسی نەبووە.

ئەم بابەتە دوورە لە راستی و ئامانجی بڵاوکردنەوەی بابەتی بێ بنەماش بۆ هەموو لایەك روونە.

 

بارەگای بارزانی

31ی تەممووزی 2021