هونه‌ر مزووری به‌هۆی كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد
K24- هه‌ولێر:
هونه‌ر مزووری، پێشكه‌شكار و میدیاكاری كورد له ته‌مه‌نی 37 ساڵیدا به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد.
ئه‌و میدیاكاره هه‌ر له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی لاویه‌تی خولیای كاری راگه‌یاندن بوو، له پێشكه‌شكردنی به‌رنامه‌ی هه‌مه‌ڕه‌نگه‌وه ده‌ستی پێكرد و له ته‌مه‌نی رۆژنامه‌نووسیدا له چه‌ند ده‌زگایه‌كی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌دا كاری كردووه.
ناوبراو هاوسه‌رگیری كردووه و باوكی كوڕێكه. به‌ر له نزیكه‌ی 40 رۆژ تووشی كۆرۆنا بوو و له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی كۆرۆنا له هه‌ولێر له‌ژێر چاودێری پزیشكیدا بوو، ئه‌مڕۆ كۆچی دوایی كرد.
له لێدوانێكیشدا بۆ كوردستان24، مزه‌فه‌ر مزووری، ئامۆزای هونه‌ر مزووری سوپاسی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد، كه به‌رده‌وام له‌سه‌ر هێڵ بوون و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێگه‌ی وه‌زیری ته‌ندروستییه‌وه له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدا بووه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، سامان به‌رزنجی خۆی له نه‌خۆشخانه سه‌ردانی كردووه.
راشیگه‌یاند، له‌م شه‌ش رۆژه‌ی دواییدا دۆخی ته‌ندروستی هونه‌ر به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن له‌ناو خوێنی و له‌سه‌ر سییه‌كانی تێكچوو، هاوكات به‌رگری له‌شی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی و به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه كێشه‌ی دڵ و په‌ستانی خوێنیشی بۆ زیاد بوو، بۆیه پزیشكان ناچار بوون بۆ ماوه‌ی 5 رۆژ بێهۆشی بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌ڵه‌كه‌بوونه‌ی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن نه‌گاته سه‌ر مێشكی و جه‌ختیشی كرده‌وه، پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ئه‌وه‌ی له‌توانایاندا بێت كردییان، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان بێسوود بوون.
H.B