ئادڤۆکات بەفەرمی دەبێتە راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق

شوێنی سریچکۆ کاتانیچ دەگرێتەوە

دیک ئادڤۆکات راهێنەری هۆڵەندی بەفەرمی دەبێتە راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق و شوێنی سریچکۆ کاتانیچ دەگرێتەوە.

فیدراسیۆنی کاربەڕێکەری تۆپی پێی عێراق ئاشکرایکردووە، لە ئیسپانیا لەگەڵ دیک ئادڤۆکات گەیشتنە رێککەوتن و ئەیاد بنەیان سەرۆکی فیدراسیۆنەکە لەگەڵ ئادڤۆکات واژۆیان لەسەر گرێبەستەکە کرد،به‌پێی فابریزیۆ رۆمانۆی رۆژنامه‌نووسی ئیتاڵی له‌ كه‌ناڵی سكای سپۆرتسی به‌ریتانی ئادڤۆکاتی 73 ساڵان لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2022 راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی عێراق دەکات.

ئادڤۆکات ساڵی 1947 لەدایکبووە و ساڵی 1987 دەستی بە کاری راهێنەرایەتی کردووە، پێشتر راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکانی رووسیا و هۆڵەندا و بەلجیکا و سڕبیا و ئیمارات کۆریای باشوور و یانەکانی بۆرووسیا مونشنگلادباخ سەندەرلاند و ئایندهۆڤن و  فێنارباهچێ و ئەلکەماری کردووە و لە ساڵی 2019 تا 2021 راهێنەری فێینۆرد رۆتێردامی هۆڵەندی بوو.