بایدن ده‌یه‌وێت شه‌ڕ له‌گه‌ڵ (ده‌لتا) بكات
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
بایدن ده‌یه‌وێت شه‌ڕ له‌گه‌ڵ جۆری گۆڕاوی (ده‌لتا)-ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكات و به‌هه‌ر رێگه‌یه‌ك بێت، بیسه‌لمێنێت ئیداره‌كه‌ی توانای كۆنترۆڵی شه‌پۆڵی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كات.
جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له دواهه‌مین تویتدا دوێنی (30ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2021) دانی به‌وه‌دانا كه ڤاكسینه‌كه به‌رهه‌می ئیداره‌ی تره‌مپ-ه. له تویته‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "گه‌شه‌پێدانی ڤاكسینه‌كه و رێگه‌پێدانی له‌سایه‌ی ئیداره‌ی كۆمارییه‌كاندا بوو، دابه‌شكردن و ئیداره‌دانی له ژێر سایه‌ی دیموكراته‌كاندایه. ڤاكسینه‌كه سه‌لامه‌ت و ته‌واو كاریگه‌ره و له‌باره‌یه‌وه هیچ شتێكی سیاسی نییه".
ره‌نگه ئه‌م تویته‌ی بایدن خۆی به‌شێك بێت له به‌سیاسیكردنی ڤاكسینه‌كه، چونكه ده‌یه‌وێت له‌و رێگه‌یه‌وه داوا له‌به‌شێك له‌و خه‌ڵكه كۆمارییانه بكات، كه نایانه‌وێت ڤاكسینه‌كه وه‌رگرن، وه‌ك په‌رچه‌كدارێك دژی ئیداره‌ی بایدن.
هه‌روه‌ها بایدن رۆژی (29ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2021) ئه‌وه‌ی راگه‌یاند، كه نزیكه‌ی ملیۆن و نیوێك كارمه‌ندی فیدراڵی پێویسته ڤاكسینه‌كه وه‌رگرن، یاخن په‌ناببه‌نه به‌ر دووركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی (social distance) و دووباره گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌ستنی ماسك و رێگری له‌گه‌شتكردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا.
له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌نگاوه‌ی بایدن-دا، هه‌ڵمه‌تێكی میدیایی گه‌وره بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه به‌ڕێوه‌یه و وه‌ك پاڵپشتێكیشه بۆ ئیداره و سه‌ركه‌وتنی بایدن به‌سه‌ر دۆخی گۆڕاوی (ده‌لتا). رۆژنامه‌ی "واشنتۆن پۆست" له راپۆرتێكدا ئه‌مڕۆ شه‌ممه (31ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2021) ده‌ڵێت: "به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی سه‌نته‌ری كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن لێی (CDC) له‌دوای زیادبوونی رێژه‌ی تووشبوون له ویلایه‌تی "ماساچوسیتس" سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه كه سێ له‌سه‌ر چواری ئه‌وانه‌ی كه ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتووه، ده‌توانن ڤایرۆسه‌كه به‌ئاسانی بگوازنه‌وه بۆ كه‌سێك كه ڤاكسینه‌كه‌ی وه‌رنه‌گرتووه".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه، توێژینه‌وه‌كه سه‌لماندویه‌تی كه ئه‌و كه‌سانه‌ی ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتووه، هه‌ر كاتێك هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بن له‌نێو لوتیاندا ئه‌وانن كه‌سێك تووشكه‌ن كه ڤاكسینه‌كه‌ی وه‌رنه‌گرتووه، چونكه خۆی پارێزراو و سه‌لامه‌ته و تووشنابێت".
ئه‌م راپۆرته‌ی "واشنتۆن پۆست" سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه كه ئه‌وانه‌ی ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتووه خۆیان پارێزراون، به‌ڵام ده‌توانن خه‌ڵكێك تووش بكه‌ن، ئه‌گه‌ر ڤاكسینه‌كه‌ی وه‌رنه‌گرتبێت، ئه‌ویش كاتێكه كه له‌رێگه‌ی لوته‌وه یان هه‌ناسه‌وه ئه‌و كه‌سه ڤایرۆسه‌كه بكاته‌وه هه‌وا و خه‌ڵكی دیكه تووش بكات. بۆیه رۆژنامه‌كه ئامۆژگاری سه‌نته‌ری كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن (CDC) ئاشكرا ده‌كات، كه خه‌ڵك پێویسته ڤاكسینه‌كه وه‌رگرێت یان ماسك ببه‌ستێت.
هه‌روه‌ها زانایان ده‌ڵێن كه بڵاوبوونه‌وه‌ی خێرای جۆری گۆڕاوی (ده‌لتا) له شاری برۆڤینستاون و ده‌وروبه‌ری له ویلایه‌تی ماساچوسیتس ئه‌وه ده‌ره‌خات كه ڤاكسینه‌كه كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی كه ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتووه.
به‌ڵگه‌كه‌ی سه‌نته‌ری كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن (CDC) ده‌ریده‌خات كه (ده‌لتا) كوشنده‌تره كه‌چی ئه‌وانه‌ی ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتووه، پارێزراون، به‌پێچه‌وانه‌وه له كاتی هه‌ڵگرتنی ڤاكسینه‌كه له نێو لوت و ده‌م و هه‌ناسه‌دا و بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌و شوێنه‌ی لێی نیشته‌جێن ده‌بنه هۆی تووشبوونی كه‌سانی دیكه، چونكه ڤایرۆسه‌كه به خۆیان ناوێرێت.
زانایان هه‌ست به دڵه‌ڕاوكێ ده‌كه‌ن له‌باره‌ی راپۆرته‌كه‌ی سه‌نته‌ری كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن (CDC) و پێیانوایه كه پێویسته ئه‌وانیش كه ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتووه ماسك ببه‌ستن، تا به‌شێكی زۆری خه‌ڵك پارێزراو بێت.
بایدن، رۆژی 29ی ته‌مموز له تویتێكدا به‌شێك له‌م ترسه ده‌دات به‌گوێی خه‌ڵكدا، بۆیه نووسیویه‌تی: "جۆری گۆڕاوی ده‌لتا جیاوازتره له‌و جۆره‌ی پێشتر كه مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵدا كردووه، توانای گواستنه‌وه‌یه‌كی به‌هێزی هه‌یه كه بووه‌ته هۆی شه‌پۆڵێكی نوێ له‌به‌رزبوونه‌وه‌ی كه‌یسه‌كان به‌ڵام هه‌واڵه خۆشه‌كه لێره‌یه: توانا‌مان هه‌یه بیوه‌ستێنین. یه‌كجار ڤاكسینه‌كه وه‌رگره و بۆ هه‌تا هه‌تایه پارێزراو ده‌بیت".
سه‌نته‌ری كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن (CDC) ده‌یه‌وێت بیسه‌لمێنێت كه ڤاكسینه‌كه سه‌ركه‌وتووه. به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی "نیویۆرك پۆست"، سه‌نته‌ری كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن (CDC)، له‌نێو 161 ملیۆن ئه‌مه‌ریكی كه ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتووه تا رۆژی 19ی ته‌مموز ته‌نیا 5 هه‌زار و 600 كه‌س تووشی كۆرۆنای ده‌لتا بوون، ئه‌وانیش ژه‌می دووه‌میان وه‌رنه‌گرتووه و رێنمایی خۆپاراستنیان جێبه‌جێ نه‌كردووه، كه به‌ستنی ماسكه تا ژه‌م (دۆز)ی دووه‌م وه‌رده‌گرن. ئه‌م رێژه‌یه‌ش ده‌كاته 0.0035%.
هه‌وره‌ها راپۆرته‌كه ده‌ریخستووه، كه هه‌زار و 140 كه‌س مردوون له‌دوای وه‌رگرتنی ژه‌می یه‌كه‌می ڤاكسینه‌كه، كه مردنه‌كه‌شیان هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ڤاكسینه‌كه‌وه نه‌بووه. ئه‌م رێژه‌یه‌ش ده‌كاته 0.0007%، كه رێژه‌یه‌كی زۆر زۆر كه‌مه و سه‌لمێنه‌ری سه‌ركه‌وتووی ڤاكسینه‌كه‌یه به رێژه‌ی 97%.
راپۆرته‌كه ده‌ڵێت: "به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌وانه‌ی تووشی ده‌لتا بوون دوای ڤاكسین یان مردوون ته‌مه‌نیان له‌سه‌روو 65 ساڵه‌وه‌یه". د. رۆشیلی والینسكی به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن (CDC)، ئه‌وه ناشارێته‌وه، كه ئه‌وانه‌ی له مانگی ته‌مموز به‌هۆی جۆری گۆڕاوی ده‌لتا -ه‌وه مردووه‌ن، 95.5%یان به‌هۆی وه‌رنه‌گرتنی ڤاكسینه‌كه‌وه‌یه.
د.ی