قوباد تاڵەبانی یادی ئهنفالكردنی بارزانییهكان دهكاتهوه
K24 - ههولێر:
قوباد تاڵەبانی، بۆ ساڵیادی ئەنفالکردنی بارزانییەکان پەیامێکی بڵاوکردەوە و داوا دەسەڵاتدارانی عێراق دەکات، قەرەبووی سەرجەم قوربانییەکانی پڕۆسەی ئەنفال بکەنەوە، ئاماژهی بهوهش كرد، ئەنفالکردنی بارزانییەکان برینێکی دیكهی سەر جەستەی نەتەوەکەمانە.
لە پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمدا ھاتووە، ساڵیادی ئەنفالکردنی بارزانییەکان برینێکی دیكهی سەر جەستەی نەتەوەکەمانە و بەشێکە لە خەم و ژانی قووڵی ھەوڵی قڕکردنی گەلەکەمان لەلایەن رژێمی بەعسی لەناوچووەوە.
ئاماژهی بهوهش كرد، لەم ساڵیادەدا دروود بۆ گیانی بارزانییە ئەنفالکراوەکان و سەرجەم شەھیدانی کوردستان و ئەنفالکراوان دەنێرین و سەرەخۆشی لە کەسوکارە سەربەرزەکانیان دەکەین.
بەم بۆنەیەوە، جارێکی دیكه داواکارین دەسەڵاتدارانی عێراق قەرەبووی سەرجەم قوربانییەکانی پڕۆسەی ئەنفال بکەنەوە و ئەمەش بە مافێکی سەرەتایی ئەم خەڵکە قوربانیدەرە تێکۆشەرە دەزانین.