ئه‌نفال به‌رده‌وامه!
لێره‌دا باسی دوێنێ ناكه‌م، به‌ڵكو باسی ئه‌مڕۆ ده‌كه‌م. ئایا ئه‌نفال و كیمیاباران و جینۆسایدی كوردستانییان كۆتایی هاتووه؟ ته‌واو بووه به مێژوو؟ به‌دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێم: نه‌خێر.
ئه‌نفال به‌رده‌وامه و عه‌قڵیه‌تی ئه‌نفالكردنی كوردستانیان زیندووه، به‌ڵام ئهنفالكارهكان یانیش ئه‌نفالچییه‌كان لاواز بوونه و كوردستانیان له جاران به‌هێزترن.
ئه‌مڕۆ ئێمه‌ی كوردستانیان له شه‌ڕی مان و نه‌مانداین له‌گه‌ڵ نیمچه ئهنفالكارهكان و ئه‌نفالچییه لاوازه‌كان، به‌هزر ئه‌نفالچی، به‌ڵام هێشتا ئامراز و هێزی ئهنفالكردنیان به‌ده‌ست نه‌هێناوه.
نیمچه ئه‌نفالچییه‌كان ئه‌مڕۆ ده‌ستیان به ده‌ستوورێك به‌ستراوه، كه سه‌ركرده‌كانی كوردستان به‌شێوه‌یه‌ك دایانڕش، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته كهلهبچهیهك له ده‌ستیان. ئه‌نفالچییه‌كان ئه‌مڕۆ دیكتاتۆرێكیان نییه، پڕ چه‌ك نین و كۆنترۆڵی 100%ی چه‌كه‌كانیان به‌ده‌سته‌وه نییه.
نیمچه ئه‌نفالچییه‌كان ئه‌مڕۆ ناتوانن هه‌ناسه‌ی كوردستانیان ببڕن و زینده‌به‌چاڵیان بكه‌ن، به‌ڵكو به "اضعف الايمان" قوت، رزق، بودجه و مووچه‌یان ده‌بڕن.
نیمچه ئه‌نفالچییه‌كان ئه‌مڕۆ لاوازن، به‌ڵام بوونیان هه‌یه و جاربه‌جاریش به‌هێز ده‌بن و ده‌گه‌نه پۆستی به‌رز و باڵا له‌م مه‌مله‌كه‌ته، بۆیه ده‌بێت نه‌وه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی كوردستان هه‌میشه ئاماده بێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نیمچه ئه‌نفالچییه‌كان، تاكو نه‌بن به ئه‌نفالچی ته‌واو.
راسته ئێستا له‌م مه‌مله‌كه‌ته وه‌ك كوردستانیان دۆست و هه‌ڤاڵمان هه‌یه، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا بیر، هزر و فكری ئه‌نفالكردن هه‌ر زیندووه له مێشكی نیمچه ئه‌نفالچییه‌كان، كه زمانی خۆیان نیازی خۆیان بۆ داگیركردنی خاكی كوردستانیان نیشانداوه و هه‌وڵیشیان له‌و پێناوه داوه، به‌ڵام له‌به‌ر خۆڕاگری پیشمه‌رگه‌ی سه‌ربه‌رزی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی رێزدار جه‌نابی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، هه‌وڵه‌كانیان بێسوود بوون و نیمچه ئه‌نفالچییه‌كان تووشی شكستی گه‌وره بوون.
له‌م رۆژه خه‌مناكه‌دا، ساڵیادی ئه‌نفالكردنی 8 هه‌زار بارزانیی بێ‌تاوان و سڤیل، پێویسته گه‌نجه‌كانمان، لاوانی كوردستانه‌كه‌مان زۆر به‌باشی بزانن، كه ئه‌نفال كۆتایی نه‌هاتووه و به‌رده‌وامه، فكری ئه‌نفالكردن به‌رده‌وامه، به‌ڵام ئه‌نفالچییه‌كان لاوازن، ئێمه‌ش ده‌بێت هه‌میشه وه‌ك كوردستانیان یه‌كگرتوو و به‌هێز و وریا بین، كودستانیبوونمان وه‌ك بینایی چاومان بپارێزین، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نفالچییه‌كان هه‌وڵ و خه‌ونی ئه‌نفالكردن له‌ناخی خۆیاندا ئه‌نفال بكه‌ن؟!
*ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان.