منداڵێك له‌دایكبوو، كه كۆرپه‌له دوانه‌ییه‌كه‌ی خۆی له سكیدا هه‌ڵگرتبوو

K24 - هه‌ولێر:
ماڵپه‌ڕی "تایمز ئۆف ئیسرائیل" بڵاویكرده‌وه، منداڵێك له ئیسرائیل له دایكبوو، له كه له‌ناو سكیدا دوانه‌كه‌ی خۆی تێدابووه، ئه‌و حاڵه‌ته ده‌گمه‌نه و به "كۆرپه‌له له‌ناو كۆرپه‌له" ناسراوه، ئه‌مه‌ش بۆ هه‌ر حاڵه‌تێك له نێوان نیو ملیۆن منداڵبوونی دووانه‌ییدا رووده‌دات.
پزیشكه‌كان هه‌ستیان به كێشه‌یه‌ك كرد، بۆیه له كۆتایی دووگیانییه‌كه‌دا پشكنینی سۆنه‌ریان بۆ دایكه‌كه كردووه، دوای پشكنین ئاشكرایان كرد، كه منداڵه‌كه سكی گه‌وره‌یه.
دوای له‌دایكبوونی منداڵه‌كه، پزیشكه‌كان چه‌ند پشكنینێكیان بۆ منداڵه‌كه كرد، وه‌ك سۆنه‌ر و تیشكی سینی، له پشكنینه‌كانیان به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتن، كه له سكی منداڵه تازه له‌دایكبووه‌كه، كۆرپه‌له‌یه‌كی گه‌شه‌سه‌ندوو هه‌یه، بۆیه پزیشكه‌كان به نه‌شته‌رگه‌ریی كۆرپه‌له‌كه‌یان له‌سكی منداڵه‌كه‌دا ده‌رهێنا.
ماڵپه‌ڕی "Live Science" ئه‌و حاڵه‌ته‌ی روونكردووه‌ته‌وه، كه ده‌سته‌واژه‌ی "كۆرپه‌له له‌ناو كۆرپه‌له"، به‌گشتی بۆ ئه‌و حاڵه‌ته به‌كاردێت، كه كۆرپه‌له‌یه‌كی ناته‌واو له ناو جه‌سته‌ی كۆرپه‌له دووانه‌ییه ته‌ندرووسته‌كه‌ی گه‌شه ده‌كات.
زانكۆی ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنا-ی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، تا ئێستا به ته‌واوه‌تی روون نییه، كه هۆكاری ئه‌و جۆره حاڵه‌ته چییه، به‌ڵام هه‌ندێك له زانایان پێیان وایه ئه‌و جۆره كۆرپه‌له‌یه ده‌گمه‌نه و له كۆرپه‌له دووانه‌یییه به‌یه‌كه‌وه نووساوه‌كانه.
ئه‌م حاڵه‌ته كاتێك رووده‌دات، كه دووانه‌ی به‌یه‌كه‌وه‌نووساو یه‌كێكیان پێشی ئه‌وه‌ی دیكه گه‌شه ده‌كات و كۆرپه‌له‌كه‌ی دیكه دره‌نگتر پێده‌گات.
دۆكتۆر عومه‌ر گلۆبه‌س، به‌ڕێوه‌به‌ری پزیشكی منداڵه تازه له‌دایكبووه‌كان له سه‌نته‌ری "ئه‌سوتا"ی پزیشكی له "ئیشدود"ی ئیسرائیل گوتی: "ئه‌و حاڵه‌ته له‌كاتی گه‌شه‌كردنی کۆرپەلەدا روودەدات، كاتێك بۆشاییه‌كی درووست ده‌بێت و كۆرپه‌له‌ی دوانه‌یی له رێگه‌یه‌وه ده‌چێته ناو كۆرپه‌له‌كه‌ی دیكه، به‌و جۆره‌یه كۆرپه‌له له ناو كۆرپه‌له گه‌شه ده‌كات، به‌ڵام ناژی و هه‌ر به‌م شێوه‌یه ده‌مێنێته‌وه".
له ساڵی 2019 حاڵه‌تێكی هاوشێوه‌ی ئه‌مه‌ی ئیسرائیل تۆماركرا، منداڵێك له‌دایكبوو، كه كۆرپه‌له دوانه‌ییه‌كه‌ی خۆی له سكیدا هه‌ڵگرتبوو، كه كێشی ته‌نیا 450 گرام بووه، به‌ڵام پزیشكه‌كان نه‌شته‌رگه‌رییان بۆ منداڵه تازه له‌دایكبووه‌كه كرد و كۆرپه‌له‌كه‌ی سكیان ده‌رهێنا، كه ته‌مه‌نی مانگێك بووه.
د.ی