سێ هاووڵاتی کورد لە تاران کوژران

ناسنامەی دوو لە کوژراوان ئاشکرا کرا
ئەرشیف
ئەرشیف

K24 – هەولێر

سێ کاسبکاری خەڵکی شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان، بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکان لە تاران کوژران.

بە گوێرەی زانیارییەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو "شەوی رابردوو هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ئیسلام‌شاری تاران چەندین ئۆتۆمبێلی کاسبکارانی خەڵکی سەقزیان دایە بەر دەسڕێژی گولـلە. بە وتەی سەرچاوەکانی  هەنگاو، لە ئەنجامی ئەم دەستڕێژەدا لانیکەم سێ کاسبکار کە سەرنشینی یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان بوون کوژراون".

رێکخراوی هەنگاو ناسنامەی دوو لەو کەسانەی ئاشکرا کرد، بە ناوەکانی "رزگار حوسێنی" و "ئەحمەد " لە ئەنجامی ئەو تەقە کردنە کوژراون.