ئایا واشنتۆن یه‌كه‌م گرووپی گه‌شتیاری ده‌گه‌یه‌نێته ده‌ره‌وه‌ی گۆی زه‌وی؟
K24 – مینیسۆتا - ئه‌مه‌ریكا:
كاتێك 2 هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر، جیف بیزۆس دامه‌زرێنه‌ری (Blue Origin)، كه باره‌گاكه‌ی له كینت-ی واشنتۆن دی سی-یه، له یه‌كه‌مین ئه‌ركیدا كه‌شتییه‌كی به سێ گه‌شتیاره‌وه ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان كرد، ئومێدێكی دیكه‌ی خسته دڵی ئه‌وانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت ده‌ره‌وه‌ی گۆی زه‌وی ببینن.
ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوی سه‌ر زه‌وی ده‌یه‌وێت له ئایینده‌دا وه‌ك چۆن تۆ له نیویۆرك-ه‌وه گه‌شت ده‌كه‌یت بۆ له‌نده‌ن، ئاوا له سه‌ر زه‌ویی ئه‌مه‌ریكا-ه‌وه به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی ئاسمان بڕۆیت و دیمه‌نی خرێتی زه‌وی و رووبه‌ری شینایی گۆی زه‌وی له‌قووڵایی ئاسمانی تاریكه‌وه به چاوی خۆت بیبینی.
به‌پێی راپۆرتێكی پێگه‌ی سپه‌یس، جیف بیزۆس ملیاردێری ئه‌مه‌ریكی و خاوه‌نی كۆمپانیای ئه‌مازۆن تا ئێستا گه‌شه به‌و پرۆژه‌یه ده‌دات كه گه‌شتی ئاسمانی رێكخات بۆ ده‌ره‌وه‌ی گۆی زه‌وی له رێگه‌ی (Blue Origin). ده‌شڵێت: "بیزۆس 4 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر رایگه‌یاند كه ساڵانه نزیكه‌ی یه‌ك ملیار دۆلار له پشكه‌كانی ئه‌مازۆن ده‌فرۆشێت و به‌كاریده‌هێنێت له وه‌به‌رهێنانی پرۆژه‌ی Blue Origin".
بیزۆس داهێنه‌ری ئه‌مازۆن و دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای Blue Origin پێداگری له‌درێژه به كاری گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی بۆشایی ئاسمان ده‌دات، كه‌شتییه‌كه‌شی خسته‌كار رۆژێك دوای ئه‌وه‌ی ریتچارد برانسۆن ملیاردێری ئه‌مه‌ریكی هاوڕێی به كه‌شتی Virgin Galactic گه‌شتی بۆ بۆشایی ئاسمان كرد.
ریتچارد برانسۆن له نێو كه‌شتییه‌كه‌یدا خۆی گه‌یانده بۆشایی ئاسمان و بوو به یه‌كه‌مین كه‌شتیوانی گه‌شتیاری كه ئه‌و هه‌نگاوه‌ی كرد به راستی و سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر كێبڕكێكاره‌كه‌یدا كه جیف بیزۆس-ه.
برانسۆن-ی ته‌مه‌ن 71 ساڵ و پێنج هاوڕێی له كۆمپانیای Virgin Galactic بۆ گه‌شتێكی گه‌شتوگوزاری گه‌ردوونی 86 كیلۆمه‌تر (53.5 مایل) به‌رزبوونه‌وه له‌سه‌ر بیایانی ویلایه‌تی نیو مه‌كسیكۆ. كه بریتییه له چوونه ناو چینی میزۆسفیر (Mesosphere)ی چوارده‌وری گۆی زه‌وییه و بریتییه له سێیه‌مین چینی گۆی زه‌وی.
كه‌شتی Virgin Galactic دوو فڕۆكه‌ی فیشكه‌دار هه‌ڵیانگرتبوو تا 15 كیلۆمه‌تر (چینی ترۆپۆسفیر) و به‌ر له‌وه‌ی بگاته چینی (ستراتۆسفیر) هه‌ڵیاندایه بۆشایی ئاسمان و كه‌وته‌ڕی به‌ره‌و چینی میزۆسفیر.
گه‌شته‌كه‌ی ئه‌م گرووپه گه‌شتیاره به‌سه بۆ ئه‌وان وه‌ك ئه‌ركێكی ئه‌زموونی بۆ ماوه‌ی 4 ده‌قیقه له‌و چینه‌دا بمێننه‌وه و گۆی زه‌وی له دووره‌وه ببینن و به‌سه‌لامه‌تی بگه‌ڕێنه‌وه.
هه‌رچی رۆیشتنه به كه‌شتی Blue Origin كه بیزۆس خاوه‌نێتی، پێكهاته‌یه‌كی گرنگتر و ته‌كنۆلۆژیایه‌كی پێشكه‌وتوو تر و له شێوه‌ی مووشه‌كی فه‌زائی هه‌ڵده‌درێته ئاسمانه‌وه و دواتر كه‌پسولی سه‌ر مووشه‌كه‌كه له مووشه‌كه‌كه ده‌بێته‌وه و پاشماوه‌ی مووشه‌كه‌كه به‌جیا ده‌گه‌ڕێته‌وه و كه‌پسوله‌كه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له‌ناو بۆشایی ئاسمان به‌گه‌شتیاره‌كانه‌وه ده‌مێنێته‌وه، دواتر به‌سه‌لامه‌تی ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌رێگه‌ی په‌ره‌شوتێكه‌وه به هێمنی له‌سه‌ر زه‌وی ده‌نیشێته‌وه. ده‌شێت سه‌ره‌تا بلیتی گه‌شته‌كه‌ی كه‌شتی Blue Origin ، كه 11 ده‌قیقه ده‌خایه‌نێت، نزیكه‌ی 300 هه‌زار دۆلار بێت بۆ یه‌ك كورسی.
هه‌روه‌ها پێگه‌ی پۆلیتیكۆ باس له‌وه‌ده‌كات كه ئه‌م دوو كه‌سه‌ی ده‌یانه‌وێت گۆڕانێك دروستبكه‌ن، سوورن له‌سه‌ر كاره‌كانیان و زیاتر بره‌و به گه‌شه‌پێدانی ئه‌و كه‌شتییه گه‌ردوونییه نوێیانه بده‌ن كه پاڵپشتی سیستمی جیهانی گواستنه‌وه‌ی ده‌كه‌ن به چوارده‌وری گۆی زه‌وی-دا. به‌ڵام زۆرێك له پسپۆرانی سیاسه‌تی گه‌ردوون و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی چاودێری له كۆنگرێس دوودڵن كه حكومه‌ت له ئێستادا ئاماده‌یی تێدا بێت بۆ ئه‌م كاره به‌تایبه‌تی نووسینگه‌ی تایبه‌ت به ئیداره‌ی فڕۆكه‌وانی فیدرالی كه به‌رپرسه له رێكخستنی ئه‌م ته‌كنۆلۆژیا نوێیه له‌به‌رئه‌وه‌ی والێیده‌ڕوانن كه بوارێكی فراوانه و كارێكه له‌سه‌روو توانای ئه‌وانه و به‌هۆی كه‌می ستافیانه‌وه توانای كۆنترۆڵكردنیان نییه.
پۆلیتیكۆ ده‌ڵێت: "وێڕای دڵنیابوون له‌سه‌لامه‌تی گشتی و ئیداره‌دانی زیاتری هاتووچۆی گه‌ردوونی یاخود كه‌مكردنه‌وه‌ی ترسه‌كانی ژینگه، چوارچێوه‌یه‌ك نییه بۆ رێكخستنی گرووپی گه‌شتیاری به‌ره‌و گه‌ردوون".
هه‌روه‌ها به‌پێی پێگه‌ی سپه‌یس، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌دا به‌شێكی زۆر له پسپۆران ده‌ڵێن كه ئه‌م ته‌كنۆلۆژیا پیشه‌سازییه تا ئه‌مساته، به پله‌یه‌ك نوێیه كه ئه‌سته‌مه كاركردن له‌گه‌ڵی و پێداگری له‌وه‌ده‌كه‌ن كه ئاژانسی فیدرالی دوایخات.
لورا سیوارد فۆركزیك دامه‌زرێنه‌ر له Astralytical كه كۆمپانیایه‌كی راوێژكارییه له بواری فڕۆكه‌وانی، به رۆژنامه‌ی زه سیاتل تایم، ده‌ڵێت: "ژماره‌یه‌كی زۆر پرسیار به كراوه‌یی ماونه‌ته‌وه". ده‌شڵێت: "كات دێت و ده‌ڕوات كاتێك حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكی (ئیداره‌ی فڕۆكه‌وانی فیدرالی) بڕیار ده‌دات كه پێویسته ئه‌م كه‌رته رێكخرێت به رێگه‌یه‌ك كه نزیك بێت له پیشه‌سازی فڕۆكه‌وانی. ئێستا سه‌ره‌تایه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌لامه‌ت نییه - هیچ كه‌س پێشبینی سه‌لامه‌تی ناكات - پێویستی به‌وه هه‌یه كه زیاتر سه‌لامه‌ت بێت". ئه‌و وتیشی: "هه‌موو ئه‌و چه‌ند گه‌شته‌ی كراون تا ئێستا ده‌چنه چوارچێوه‌ی تاقیكردنه‌وه‌وه".
پاراستنی سه‌رنشین یه‌كێكه له ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كانی ئیداره‌ی فڕۆكه‌وانی فیدرالی جا ئه‌و گه‌شتانه له‌رێگه‌ی كه‌شتی گه‌ردوونییه‌وه بێت یان فڕۆكه‌ی بازرگانی، چونكه پێویستی به‌وه‌یه له به‌شێك له مه‌ودای ئاسمانی ئه‌و ناوچه‌یه به‌شداری بكه‌یت.
له‌ساڵانی رابردوودا، له‌گه‌ڵ زیادبوونی هاتووچۆی فڕۆكه و گه‌شتی ئاسمانی كه سه‌رنشین و كه‌لوپه‌ل ده‌گوازنه‌وه، ئه‌وا پێویستیان به‌وه‌یه هه‌ندێك رێگه‌یان بۆ ده‌ستنیشانبكرێت بۆ هاتووچۆ و فڕین و نیشتنه‌وه.
به‌پێی راپۆرتێكی زه نیو یۆرك تایمز ئیداره‌ی فڕۆكه‌وانی فیدرالی (FAA) به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێی دراوه، ئه‌ركی رێكخستنی هاتووچۆی گه‌ردوونی بازرگانی له رێگه‌ی نووسینگه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه، ده‌كات. به‌ڵام ئێستا رێكخستنی ئه‌و ته‌كنۆلۆژیایه هه‌ڵپه‌سێردراوه تا ساڵی 2023 بۆ گه‌شه‌پێدانی ئه‌و داهێنانه.