ژنێكی ئه‌مه‌ریكی به گه‌وره‌ترین ده‌م ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆماركرد
K24 - هه‌ولێر:
به‌كارهێنه‌رێكی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تیك تۆك له ویلایه‌تی "مۆنیتیكت"ی ئه‌مه‌ریكا به‌هۆی گه‌روه‌ریی ده‌م-یه‌وه به‌ناوبانگ بوو، كه به‌رده‌وام گرته‌ی ڤیدیۆیی بۆ ده‌مه گه‌وره‌كه‌ی بڵاوده‌كرده‌وه و به یه‌ك قه‌پ له‌فه‌یه‌كی هه‌مبه‌رگر ده‌خوات، ده‌می ئه‌و ژنه به‌جۆرێك گه‌وره‌یه، كه قه‌باره‌كه‌ی 6.5 سانتیمه‌تره.
رۆژنامه‌ی "ئیندیپێندیت"ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، ژنێك به چه‌ند گرته ڤیدیۆیه‌ك توانی ژماره‌ی پێوانه‌ی تۆمار بكات و ناوی بچێته ئینیسكلۆپیدیای گینسه‌وه، كه خاوه‌نی گه‌وره‌ترین ده‌م-ه له‌نێوان ژنان له جیهان.
سامانسا رامسدیل، به‌هۆی كاره سه‌رسورێنه‌ره‌كانیه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تیك تۆك، 1.7 ملیۆن فۆلۆوه‌رسی هه‌یه. ئێستا زۆرترین ڤیدیۆیه تایبه‌ته‌كانی ئه‌و ژنه به‌شێوه‌یه‌كی فراوان له‌ناو به‌كارهێنه‌رانی تیك تۆك بڵابووه‌ته‌وه، بۆیه ناوی وه‌ك خاوه‌ن گه‌وره‌ترین ده‌م تۆماركرا.
سامانسا بۆ ئینیسكلۆپیدیای گینس گوتی: "ئێستا هه‌ست به ئارامی ده‌كه‌م و ئاهه‌نگ ده‌گێڕم، به‌هۆی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی كه به درێژایی ژیانم پێ نیگه‌ران ده‌بووم".
گوتیشی: "توانیم له ته‌مه‌نی 31 ساڵی ژماره‌ی پێوانه‌ی تۆماربكه‌م، بۆ ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی كه پێشتر حه‌زم لێی نه‌كردووه، ئه‌مه كارێكی ناوازه‌یه".
سامانسا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئاماژگاری بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شێكی جه‌سته‌یان كه‌موكوڕییه‌كی هه‌یه، یان شتێكی جیاوازیان هه‌یه، به‌رگه بگرن و هه‌وڵبده‌ن، ده‌توانن ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ی له گینس تۆمار بكه‌ن".
View this post on Instagram
View this post on Instagram