"دزێک" کارمەندێکی هاتووچۆی هەولێر بریندار دەکات

روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێرەوە
ئەرشیف
ئەرشیف

K24 – هەولێر

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی بە تۆمەتی دزینی ماتۆڕسکیل راگەیاند و ئاشکرای کرد لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە رووبەڕووی کارمەندانی هاتووچۆ بووەتەوە و کارمەندێکی هاتووچۆی بریندار کردووە.

هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند: "دوای دووبارە بوونەوەی دیاردەی دزینی ماتۆڕسسکیلی هاووڵاتییان لەبەردەم بەشی مۆڵەتی شوفێری، و لەدوای بە دواداچوون بۆ حاڵەتەکە، ئەمڕۆ پلانێکی تۆکمە دانرا بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە لە کاتی ئەنجامدانی دزیەکە. چەند کارمەندێکی هاتووچۆ لە بەشی مۆڵەت کارەکەیان پێسپێردرا، کاتژمێر نزیک 11ی سەرلەبەیانی توانرا تۆمەتبارەکە دەستنیشان بکرێت و هەوڵی دەستگیرکردنی درا، بەڵام تۆمەتبارەکە رووبەڕووی کارمەندەکان بویەوە،و بە دەمانچە تەقەی کرد لە دەرەنجامیش کارمەندێکی هاتووچۆی بریندار کرد، بەڵام بەر لە راکردنی توانرا دەستگیر بکرێت بە هاوکاری برایانمان لە ئاسایشی هەولێر و ئێستا لەژێر لێکۆڵینەوە دایە".

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە: "ئێمە وێڕای دەستخۆشی لە کارمەندانمان و لە برایانمان لە ئاسایشی هەولێر داوا لەو هاووڵاتییانەش دەکەین کە لە ماوەی رابردوو ماتۆرسکیلیان لێدزراوە لەو شوێنە سەردانی ئاسایش بکەن بۆ تۆمارکردنی سکاڵا لە دژی تومەتبارەکە".