مەسرور بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی گردبوونەوەی کەفائات دەکات

دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرالی تاووتوێ کرا
kurdistan24.net

K24 - هەولێر

ئەمڕۆ یەکشەممە 1ی ئابی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە د.هەیسەم جبووری سەرۆکی گردبوونەوەی کەفائات کرد.

لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرالی تاووتوێ کرا.

لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرا و جەخت لە گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بێگەرد کرایەوە کە ببێتە مایەی سەقامگیربوونی بارودۆخی عێراق و چارەسەربوونی کێشەکان.

مەسرور بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی گردبوونەوەی کەفائات دەکات
مەسرور بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی گردبوونەوەی کەفائات دەکات