بە گرافیک.. سووتانی دارستانەکانی تورکیا

لە 26 پارێزگای تورکیا 107 ئاگر کەوتووەتەوە
بە گرافیک.. سووتانی دارستانەکانی تورکیا
بە گرافیک.. سووتانی دارستانەکانی تورکیا

K24 - هەولێر

سووتانی دارستانەکانی تورکیا بەردەوامە، لە 26 پارێزگای تورکیا 107 ئاگر کەوتووەتەوە، کە تا ئێستا بەشێکی زۆری ئاگرەکان نەتوانراوە کۆنترۆڵ بکرێن. لە کۆی 107 ئاگری دارستانەکانی تورکیا 102 ئاگر کۆنترۆڵ کراوە و 5 ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ نەکراوە.

لە 28 ی تەمووزەوە ئاگر لە دارستانەکانی تورکیا و باکووری کوردستان کەوتووەتەوە، کە بووەتە هۆی سووتانی یەک لەسەر سێی دارستانەکان. بەهۆیەوە تا ئێستا 6 کەس گیانیان لەدەستداوە، کە 2 کەسیان کارمەندی ئاگرکوژێنەوە و تیمەکانی فریاگوزارین، هەروەها 331 کەسیش بریندار بوون. زۆرترین رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی پارێزگاکانی ئەنتالیا، مێرسین، موغڵا و ناوچەی عوسمانییە بووە .

حکومەتی تورکیا بۆ کۆنترۆڵی ئاگرەکان، 4300 ئامێری ئاگرکوژێنەوەی بەکارهێناوە، کە 46 هێلیکۆپتەر و 9 درۆنیش لە پرۆسەکەدا بەشدارن. 4000 هەزار کارمەندی ئاگرکوژێنەوەش هەوڵی کۆنترۆڵی ئاگرەکە ئەدەن.