واشنتن: بۆ ئامانجێكى دیاریكراو له عێراقین
K24 - هه‌ولێر:
عێراق ده‌وڵه‌تێكى زیندوو و هاوپه‌یمانى ئه‌مه‌ریكایه، له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، له‌مپێناوه، خه‌ڵكێكى زۆر قوربانیان داوه، تاوه‌كو ئه‌و هاوبه‌شییه، به‌رده‌وام بێت.
جۆ بایدن سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا، له‌كاتى دیداری مسته‌فا كازمى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، رایگه‌یاند، ئیداره‌ى ئه‌مه‌ریكا، پابه‌ندى پاراستنى ئه‌و هه‌ماهه‌نگى و هاوبه‌شییه‌یه.
مایكڵ ئوهانڵن، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگه‌ى توێژینه‌وه‌ى جه‌نگ، له واشنتن، كه جێگری پێشووى نوێنه‌ری تایبه‌تى ئه‌مه‌ریكا، بۆ كاروبارى ئێران، رایگه‌یاند، پێشوازى له بڕیاره‌كه‌ى بایدن ده‌كه‌ین، بۆ هێشتنه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ریكا، له عێراق، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌ركى مه‌شقپێكردنى سوپاى عێراقى، له ئه‌ستۆ بگرێت.
روونیكرده‌وه، بڕیارى مانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ریكا، له عێراق، بۆ پاراستنى هاوپه‌یمانى نێوان به‌غدا و واشنتنه، ئه‌م بڕیاره‌ش بۆ هێوركردنه‌وه‌ى به‌شێكى شه‌قامى عێراقییه، به‌تایبه‌ت میلیشیاكانى هاوپه‌یمان له‌گه‌ڵ ئێران، كه ئاره‌زوویان كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ریكان، له عێراق.
راشیگه‌یاند، مه‌ترسی ئه‌وه له ئارادایه، كه بایدن له‌م بڕیاره‌ى سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت، ئه‌وكات، میلیشیا چه‌كداره‌كانى عێراق، هێرشه‌كانیان چڕتر ده‌كه‌نه‌وه، وه‌ك هه‌وڵێك بۆ ده‌ركه‌وتنه‌وه‌یان له گۆڕه‌پانى سیاسی و سه‌ربازى عێراق.
له‌مباره‌یه‌وه، هۆشیار زێباری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى پێشووى عێراق، پێشوازی له‌م بڕیاره‌ى جۆ بایدن، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا كرد، رایگەیاند، ئەمە هه‌نگاوێكه بۆ پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندى نیشتیمانى عێراق، بایدن هه‌ڵه‌ى ئۆباما دووباره ناكاته‌وه، کاتێک به‌یه‌كجاره‌كى ته‌واوى سوپاكه‌ى لە عێراق، کشاندەوە، گوتیشی: عێراق، ئه‌فغانستان نیه.
لوید ئۆستن، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، جه‌ختیكرده‌وه، ئێمه بۆ ئامانجێكى دیاریكراو، له عێراقین، كه هاوكاری كردنى سوپاى عێراق و ئاماده‌كردنیانه، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش.
روود فۆڕت، باڵیۆزى پێشووى ئەمه‌ریكا، له عێراق، روونیشیكرده‌وه، بایدن ئاره‌زوو ده‌كات، عێراق هێمن بیته‌وه، ئه‌مه‌ریكا كار بۆ ئه‌وه ده‌كات، ئاسایشى عێراق به‌هێز بێت، تاوه‌كو بتوانێت، به‌ره‌نگاری داعش بێته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و هێز و توانایه‌ى بۆ دروست بێت، به‌ره‌نگاری ئه‌و میلیشیا و چه‌كدارانه‌ش بێته‌وه، كه هاوپه‌یمانن له‌گه‌ڵ ئێران و به‌غدا بتوانێت، رووبه‌ڕووى ده‌ستێوه‌ردانه‌كانى تاران ببێته‌وه.
ئه‌نیڵ شیلاین، نووسه‌ری به‌ناوبانگى ئه‌مه‌ریكایی، ره‌خنه‌ى له مانه‌وه‌ى سه‌ربازانى ئه‌مه‌ریكایی گرت، كه به بیانووی مه‌شقپێكردنى سوپاى عێراقى، له‌و وڵاته ده‌مێننه‌وه، ئه‌و بڕیاره به به‌رده‌وامیدانى شه‌ڕى ئه‌مه‌ریكا له ناوچه جیاوازه‌كانى جیهان، كاتێك پێویسته گرنگى به كاروبارى نێوخۆیی بدات.
ماسیۆ ماكینیس، نووسه‌ری ئه‌مه‌ریكایی، پێى وایه، مسته‌فا كازمى نایه‌وێت له‌گه‌ڵ میلیشیاكانى هاوپه‌یمان له‌گه‌ڵ ئێران، تووشى پێكدادان، ببێته‌وه، چونكه ده‌زانێت تووشى شه‌ڕى ناوه‌خۆیی ده‌بێته‌وه، كاتێك سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، خاوه‌نى پێگه‌یه‌كى تایبه‌ته له‌ناو عێراقییه‌كان.
بۆ ئه‌مه هۆشیار زێبارى، راشیگه‌یاند، پێش ئه‌وه‌ى كازمى بچێته ئه‌مه‌ریكا، له‌گه‌ڵ هه‌موو حزبه سیاسییه‌كانی عێراق كۆبۆوه، بۆ ئه‌وه‌ى پاڵپشتى لە به‌هێزكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق، بكه‌ن.
سەرچاوە: الحرة
ک.ب