وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا كوشتنی 7 چه‌كداری په‌كه‌كه‌ی له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كان راگه‌یاند

وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا: سوپای توركیا تا له‌ناوبردنی دوایین چه‌كداری په‌كه‌كه‌ له‌ كرده‌ سه‌ربازییه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت
ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی توركیا له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان
ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی توركیا له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان

K24- هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا رایگه‌یاند، له‌ به‌رده‌وامی ئۆپه‌راسیۆنی "چنگی هه‌وره‌برووسكه‌"ی سوپای وڵاته‌كه‌یاندا 7 چه‌كداری په‌كه‌كه‌ی له‌ ناوچه‌ جیاوازه‌كانی سنووری عێراق "ناوچه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان" كوژران.

وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا له‌ تویتێكدا دووپاتیكرده‌وه‌، له‌ كرده‌ سه‌ربازییه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن تا دوایین چه‌كداری په‌كه‌كه‌ له‌ناو ده‌به‌ن.

جێگای ئاماژه‌یه‌، له‌ مانگی نیسانی ئه‌مساڵه‌وه‌، توركیا ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازیی به‌ ناوی (چنگی هه‌وره‌برووسكه‌) له‌ دژی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند، به‌ تایبه‌ت له‌ ناوچه‌كانی مه‌تینا، ئاڤا شین و باسیان.

سه‌رچاوه‌: ئاژانسی ئه‌نادۆڵ