ئه‌مساڵ ئێرانييه‌كان به‌شدارى حه‌ج ناكه‌ن

بە فەرمی راگەیەندرا ئێرانییەکان ناتوانن ئەمساڵ بەشداری مەراسیمی حەج بكه‌ن.
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/f4246881-df9f-4f48-bb7a-583b8a38b093/%E2%80%8CHejierannabet.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

بە فەرمی راگەیەندرا ئێرانییەکان ناتوانن ئەمساڵ بەشداری مەراسیمی حەج بكه‌ن.

دوای چەند مانگ دانووستانی ئێران و سعودییە بۆ بەشداریکردنی ئێرانییەکان لە مەراسیمی حەجی ئەمساڵدا، عەلی جەننەتی وەزیری ئیرشادی ئێران رایگەیاند، بەهۆی سەرنەگرتنی دانووستانەكانه‌وه‌، ئێرانییەکان لە مەراسیمی حەجی ئەمساڵ بێبەش دەبن.

له‌ دواى گوتەکانی عەلی جەننەتیشدا رێکخراوی حەج و زیارەتی ئێران لە راگەیەندراوێکی هەشت خاڵیدا  بەشدارینەکردنی ئێرانییەکانی لە حەجی ئەمساڵ بەفەرمی راگەیاند.

عەلی جەننەتی وەزیری ئیرشادی کۆماری ئیسلامی گوتى: بڕیار بوو هەتا یەکشەممە ئێمە چاوەڕوان بین، کە ئەگەر بەرپرسانی سعودییە وەڵامی ئەو خاڵانەی ئێمەیان دایەوە، ئێمە لە کارەکانمان بەردوام بین، بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی ئەوجۆرە هەڵسوکەوتەی هەیانبوو لە دوو خول دانووستانی شاندی ئێرانی لە سعودییە و دروستکردنی بەربەست و تێکدانی کارەکان کە ئێمە لە لایەنی سعودییەوە بینیمان بە کردەوە ناکرێت حەجی ئەمساڵ ئەنجامبدرێت و رێکخراوی حەج و زیارەتیش سبەی لە راگەیەندراوێکدا ئەمە رادەگەیەنێت.