بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆلی دەرمان ھۆشداری دەدات
K24 – ههولێر:
لەدرێژەی کارو چالاکییەکانی وەزارەتی تەندروستی، بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆلی دەرمان، رایگەیاند، لێژنەکانی چاودێری بازاڕ، ھاوشان لەگەل پۆلیسی شارەوانی قەزای ناوەندی ھەولێر و دھۆک، (٨) کۆمپانیای دەرمان، داخران.
روونیکردەوە، بەھۆکاری سەرپێچی جۆراوجۆر و پابەند نەبوون بە ڕێنمایی و مەرجەکانی وەزارەت و کوالێتی کۆنتڕۆلی دەرمان، (٨) کۆمپانیای دەرمانیان، داخست.
جەختیکردەوە، بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆلی دەرمان، ھۆشداری دەدات، سەرجەم کۆمپانیاکانی دەرمان پابەندی ڕێنمایەکانی بن و بەپێچەوانەوە ڕووبەڕووی سزای یاسایی توند دەکاتەوە.
ک.ب