ئه‌مه‌ریكا بكشێته‌وه چی رووده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكایی بڵاویكرده‌وه، كاتێك سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی سه‌ردانی واشنتنی كردووه، به رای هه‌ریه‌ك له جین عه‌راف و ئیریك شمیدت، كه له راپۆرتێكدا بڵاویانكرده‌وه، كازمی داوای له جۆ بایدنی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كردووه، هه‌موو هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كان له عێراق بكێشێته‌وه.
له راپۆرته‌كه‌دا باسیان له‌وه‌شكردووه، كه میدیای عێراقی به روونی بڵاویانكردووه‌ته‌وه، ئه‌و سه‌ردانه سنوورێك بۆ مانه‌وه‌ی هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كان له عێراق داده‌نێت.
به كرده‌وه‌ش، ئه‌مه‌ریكا به‌ده‌م ئه‌و داوایه‌ی كازمییه‌وه چووه و واده‌ی كۆتایی بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكا داناوه.
به گوێره‌ی لێدوانی هه‌ردوولا، له كۆتایی ئه‌مساڵدا ئه‌مه‌ریكا هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی له عێراق ده‌كێشێته‌وه.
ئێستا 2500 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكایی له عێراقدا و به‌رپرسانی پێنتاگۆن جه‌ختده‌كه‌نه‌وه، كه تا كۆتایی ئه‌مساڵ له عێراق ده‌مێننه‌وه.
به گوێره‌ی زانیاری راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان، له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوودا، ئه‌ركی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت، لانیكه‌م له‌سه‌ر كاغه‌ز هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون.
له راپۆرته‌كه‌ی نیویۆرك تایمزدا هاتووه: كازمی له میانی ئه‌و سه‌ردانه‌یدا بۆ واشنتن لانیكه‌م ده‌ستكه‌وتێكی سیاسی له‌گه‌ڵ خۆی هێناوه‌ته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی.
رۆژنامه‌كه باسی له‌وه‌كردووه، پرسی كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا و ده‌ستنیشانكردنی واده‌یه‌ك بۆ كشانه‌وه‌كه، ره‌زامه‌ندی گرووپه نه‌یاره‌كانی ئه‌مه‌ریكای له عێراق به‌ده‌ستهێناوه، كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی مانه‌وه‌ی هێزی بیانین له وڵاته‌كه‌دا.
به‌رپرسێكی گه‌وره‌ی ئه‌مه‌ریكایی، كه ئاگاداری دانووستانه‌كان بووه، گوتی: له كۆتایی ئه‌مساڵه‌وه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق هیچ رۆڵێكی جه‌نگییان نابێت و ره‌نگه هه‌ندێك گۆڕانكاری له پێكهاته‌یاندا بكرێت.
هه‌ردوو نووسه‌ری راپۆرته‌كه باسیان له‌وه‌كردووه، ئه‌وه‌ی روویداوه، یاخود به ئه‌نجام گه‌یشتووه، بۆ هه‌وڵه‌كانی كازمی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
روونیان كردووه‌ته‌وه، كازمی هه‌وڵیداوه هاوسه‌نگی له نێوان پێداویستی و خواستی نزیكترین هه‌ردوو هاوپه‌یمانی له به‌رچاو بگرێت، كه ئێران و ئه‌مه‌ریكان.
گرووپه چه‌كدارییه میلیشیاییه‌كانی لایه‌نگری ئێران داوای ده‌ركردنی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌كه‌ن.
هاوكات به‌رپرسانی عێراقی پێیان وایه هێشتا وڵاته‌كه‌یان پێویستی به هاوكاری و پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا هه‌یه.
ئیداره‌ی بایدن گرفتاری ئه‌وه‌یه چۆن ئه‌و وڵاته‌ی به‌ر له 18 ساڵ هاتنه ناوی به‌ره به‌ره كه‌وته ده‌ست میلیشیاكانی لایه‌نگری ئێران و سیستمێكی سیاسی گه‌نده‌ڵی تێدا دامه‌زرا و كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی عێراق بكه‌ونه په‌راوێزه‌وه و داڕمێن.
حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی و زۆرێك له به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كانی عێراق پێیان باشه 2500 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكایی له وڵاته‌كه‌یاندا بمێننه‌وه.
كۆسپی گه‌وره‌ی به‌رده‌م ئه‌و مانه‌وه‌یه ئه‌و كاته درووست بوو، كه له (3ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2020)، فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌ریه‌ك له قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیسی جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبییان له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا بۆردومان كرد، ئیدی جێپێیه‌ك بۆ ئه‌مه‌ریكاییه‌كان نه‌ماوه‌ته‌وه له عێراقدا، به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی میلیشیاكانی لایه‌نگری ئێران جه‌خت له سه‌ر چوونه ده‌ره‌وه‌ی بیانییه‌كان له وڵاته‌كه‌یاندا ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌م ده‌نگانه‌ش زیاتر به‌رزبوونه‌وه، كاتێك له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، نوێنه‌رانی شیعه به بێ كورد و سوننه به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاریان دا، بیانییه‌كان بچنه ده‌ره‌وه.
ئه‌و بڕیاره ئه‌گه‌ر چی خه‌سڵه‌تی پابه‌ندكاری نییه و حكومه‌تی عێراق سه‌رپشكه له جێبه‌جێكردنی یاخود جێبه‌جێ نه‌كردنی، به‌ڵام په‌یامێكی سیاسیی به‌هێزه بۆ هه‌ر كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی بیه‌وێت له ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێته‌وه، به تایبه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران.
كۆرۆنا و تائیفییه‌ت دیارترین قه‌یرانی عێراقن
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و قه‌یرانی بودجه و میلیشیا به‌هێزه‌كانی لایه‌نگری ئێران، كه له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كازمین، ئاسته‌نگی گه‌وره‌ن و رووبه‌ڕووی حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی بوونه‌ته‌وه.
تا ئێستا، كه دوو ساڵ به‌سه‌ر ماوه‌ی حوكمڕانییه‌كه‌ی كازمیدا تێده‌په‌ڕێت، ئه‌و كابینه‌یه نه‌یتوانیوه زۆر ده‌ستكه‌وتی بۆ وڵاته‌كه‌ی هه‌بێت.
راوێژكاره‌كانی كازمی باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه كابینه‌كه پێویستی به كاتی زیاتره بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت مه‌یدان له به‌رده‌م میلیشیاكان به‌رته‌نگ بكاته‌وه و سنوورێك بۆ گه‌نده‌ڵی دابنێت و ئه‌و بكوژانه ده‌ستگیر بكات، كه ده‌ستیان سووره به خوێنی خۆپیشانده‌ره عێراقییه‌كان و ئه‌و چالاكوانانه‌ی ده‌نگیان له دژی بێدادی میلیشیاكان هه‌ڵهێناوه.
زۆرینه‌ی ره‌های میلیشیا شیعه‌كان له دوای سه‌رهه‌ڵدانی داعش و له 2014دا و به پشتبه‌ستن به فه‌توایه‌كی عه‌لی سیستانی، گه‌وره مه‌رجه‌عی شیعه‌كانی عێراق درووست بوون.
دواتر ئه‌و میلیشیایانه كاروباریان به گوێره‌ی یاسا رێكخرا و بودجه‌یه‌كی گه‌وره‌یان له داهات و دارایی و گه‌نجینه‌ی ده‌وڵه‌ت بۆ ته‌رخانكرا و به نوێترین چه‌ك پڕچه‌ككران.
ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام میلیشیاكان تۆمه‌تبار ده‌كات و به بكه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌و هێرشانه‌یان ده‌زانێت، كه به شێوه‌یه‌كی نیمچه رۆژانه ده‌كرێنه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و باڵیۆزخانه‌ی له به‌غدا و كونسوڵخانه‌كه‌ی له هه‌ولێر.
واشنتن و زۆرێك له به‌رپرسانی عێراقی بڕوایان وایه میلیشیاكان له پشت تاوانه‌كانی كوشتنی چالاكوانانه‌وه‌ن.
هه‌موو ئه‌م رووداوانه له كاتێكدان، كه ئه‌مه‌ریكا له 11ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری داهاتوو، ئه‌فغانستان به‌جێده‌هێڵێت و دوا سه‌ربازی خۆی له ئه‌فغانستان ده‌كێشێته‌وه. میلیشیاكان پێیان وایه ئه‌وان ده‌توانن له رێی چه‌كه‌وه هاوشێوه‌ی تاڵیبان كۆتایی به ده‌سه‌ڵات و هه‌ژموونی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له وڵاته‌كه‌یاندا بهێنن و له‌مه‌شدا ده‌یانه‌وێت خزمه‌تی ئێران بكه‌ن، كه هاوپه‌یمان و پشتیوانی سه‌ره‌كییانه و به‌رده‌وام داوای ده‌ركردنی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌كات.
به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى به‌رگری ئه‌مه‌ریكا(په‌نتاگۆن)، بڵاویانكرده‌وه، پێشبینى ده‌كه‌ن، هه‌ر(2500) سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكایی له عێراق، بمێننه‌وه، به‌ڵام به‌شێكیان ئه‌ركیان گۆڕانكاری به‌سه‌ر دێت، ره‌نگه ئه‌مه‌ش ببێته ده‌ستكه‌وتێكى سیاسی بۆ مسته‌فا كازمى، بێگومانیش ئەمە به دڵى میلیشیاكانى هاوپه‌یمان له‌گه‌ڵ ئێران، نابێت، چونكه ئه‌وان داوا ده‌كه‌ن، ته‌واوى سوپاى ئه‌مه‌ریكا، له عێراق، بكشێته‌وه.
موحه‌مه‌د ئه‌لڕوبه‌یعى، گوته‌بێژى عه‌سایبى ئه‌هلى حه‌ق، كه قه‌یس خه‌زعه‌لى، رابه‌رایه‌تى ده‌كات، خاوه‌نى (16) كورسى په‌رله‌مانین، رایگه‌یاند، گۆڕینى ئه‌ركی سه‌ربازانى ئه‌مه‌ریكا، له شه‌ڕكه‌ره‌وه، بۆ راهێنه‌ر و راوێژكار، هه‌وڵێكه بۆ چه‌واشه‌كردنى راى گشتى عێراقى.
جه‌ختیشیكرده‌وه، میلیشیا و حزبه عێراقییه‌كان، پێیان وایه، مانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ریكا له عێراق، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئێرانه، نه‌وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش، كاتێك ئێران ژماره‌یه‌ك هێرشى له رێگه‌ى فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وان بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، له عێراق، ئەنجامدا، واشنتنیش، وه‌ڵامى بۆ ئه‌م هێرشانه هه‌بووه.
ساناسیس كامبانیس، له ده‌زگاى سه‌نشووری، کە بارەگاکەی لە واشنتنە، روونیكرده‌وه، پێویسته بیر له مانه‌وه‌یه‌كى به‌سوود بكه‌ینه‌وه، بێ ئه‌وه‌ى كێشه‌ى سیاسی لە ناوچەکە دروست بێت، پێویسته به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى هه‌ردوولا، له‌به‌رچاو بگیرێن، واشنتن به‌رژه‌وه‌ندى خۆی له به‌رده‌وامبوونى هێرشه‌كانى میلیشیاكان، نابینێت، حكومه‌تى عێراقیش ناتوانێت كۆنتڕۆڵى ئه‌و هێرشانه بكات.
ئاماژه‌شیپێكرد، ئێران، ره‌تى ده‌كاته‌وه، كه له پشته‌وه‌ى هێرشه‌كانه‌وه، بێت، سه‌ركرده‌كانى ئێرانیش به‌رده‌وام رایده‌گه‌ینن، كه تۆڵه‌ی كووشتنى قاسم سوله‌یمان و ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیس، ده‌كه‌نه‌وه، له‌دواى ئه‌مه، ئه‌مه‌ریكا ده‌ستیكردووه به پاراستنى سوپاكه‌ى له عێراق و هه‌روه‌ها بڕیاری كشانه‌وه‌ى به‌شێكى به ته‌نسیق له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق، داوە، كاتێك بنكه سه‌ربازییه‌كان، به‌رده‌وام له مه‌ترسیدان.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه، داعش هه‌وڵى دروستبوونه‌وه‌ى خۆی ده‌دات، له عێراق، ئەمیش لە رێگه‌ى خاڵه لاوازه‌كانى سوپاى ئه‌منى عێراق، تا ئێستاش نه‌یتوانیووه ئه‌مه بكات، ته‌نها له رێگه‌ى ته‌قینه‌وه‌كان، سه‌قامگیری به‌شێك له پارێزگاكانى عێراق، تێكده‌دات.
مارك كیمیت، ئه‌فسه‌ری خانه‌شینى، له سوپاى ئه‌مه‌ریكا و به‌رپرسی پێشوو له په‌نتاگۆن جه‌ختیكرده‌وه، له‌ناو خاكى عێراقدا، داعش له رووى سه‌ربازییه‌وه، تێكشاوه، به‌ڵام له رووى ئایدۆلۆژییه‌وه، وه‌ك هێزێكى تووند ئاژۆ، هێشتا بوونیان ماوه، شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ ئه‌و ئایدۆلۆژییه، كاری ئه‌مه‌ریكا نیه.
روونیشیكرده‌وه، له‌كاتى رووخانى رژێمه‌كه‌ى سه‌دام حوسێن، سوپا و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى عێراق، هه‌ڵوه‌شانه‌وه، بووه هۆی دروست بوونى بۆشایی ئه‌منى و سه‌ربازى له عێراق، ئه‌و هێزه عێراقییانه‌ش كه له‌ده‌ره‌وه گه‌ڕانه‌وه، رژێمێكى سیاسی، تایفى و نه‌ژادیان له عێراق دروستكرد.
ئه‌و رژێمه سیاسییه، وه‌زاره‌ته‌كانى حكومه‌تى له‌سه‌ر بنه‌ماى تایفییه‌ت دابه‌شكرد، بۆیه سیستمى كاره‌با له عێراق سه‌قامگیر نیه، پێش جه‌نگیش، ئه‌مه‌ریكا چه‌ندین ئابڵووقه‌ى ئابووری خستبووه سه‌ر عێراق، وێڕای ئه‌وه‌ش، عێراق به‌چه‌ندین شه‌ڕى نێوخۆیی‌دا تێپه‌ڕی، بووه هۆی تێكشاندنى ژێرخانى ئابووری.
سه‌رچاوه: نیویۆرك تایمز
ك.ب