نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی جه‌ژنی چله‌ی هاوینه‌ له‌ ئێزدیان ده‌كات

"هیوادارم ئێزدییه‌كان جه‌ژنێكی خۆش و ئارام به‌سه‌رببه‌ن"
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

K24 - هه‌ولێر:

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ (2ی ئاب/ ئۆگه‌ستسی 2021) له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر پیرۆزبایی جه‌ژنی چله‌ی هاوینه‌ی له‌ ئێزدیان كرد و رایگه‌یاند، پڕ به‌ دڵ پیرۆزبایی له‌ خوشك و برایانی ئێزدی ده‌كه‌م، له‌ كوردستان و هه‌ر شوێنێكی جیهان بن.

نێچیرڤان بارزانی له‌ په‌یامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، هیوادارم ئێزدییه‌كان جه‌ژنێكی خۆش و ئارام به‌سه‌رببه‌ن و له‌ ره‌وشێكی باشتر بگه‌ڕێنه‌وه‌.

ده‌قی پیرۆزباییه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی له‌ تویته‌ر
ده‌قی پیرۆزباییه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی له‌ تویته‌ر