ئێران: سعودییە ھەوڵی ھاككردنی ماڵپەڕە فەرمییەكانمان دەدات

بەرپرسانی ئێرانی دەڵێن سعودییە ھەوڵ دەدات ماڵپەڕە سەرەكییەكانی ئێران ھاك بكات و بە رێگەی پۆلیسی ئینتەرپۆڵ سكاڵا لە دژی ئەو وڵاتە تۆمار دەكەن.

K24 – هه‌ولێر:

بەرپرسانی ئێرانی دەڵێن سعودییە ھەوڵ دەدات ماڵپەڕە سەرەكییەكانی ئێران ھاك بكات و بە رێگەی پۆلیسی ئینتەرپۆڵ سكاڵا لە دژی ئەو وڵاتە تۆمار دەكەن.

رۆژی شەممە حوسێن رەمەزانی یاریدەدەری پۆلیسی فەتا كە تایبەتە بە تاوانە ئينتەرنێتییەكان بە تەلەفزیۆنی ره‌سمى ئێرانی راگەیاندووە، ئەو ھێرشەی لە رۆژانی رابردوو بۆ سەر ماڵپەڕە گرنگەكانی ئێران كراوە، لە رێگەی ئای پی سعودییەوه‌ بووە.

رەمەزانی گوتى: سعودییە ھەوڵی ھاككردنی ماڵپەڕە فەرمییەكانی حكوومەتی ئێران دەدات و ئەوان لە رێگەی پۆلیسی نێودەوڵەتی ئینتەرپۆڵ سكاڵا لە دژی سعودییە تۆمار دەكەن.