گرافیک.. داگیرکردنی کوێت لەلایەن عێراق

تا ئێستا عێراق زیاتر لە 50 ملیار دۆلاری وەک قەربوو داوەتەوە
داگیرکردنی کوێت لەلایەن عێراق
داگیرکردنی کوێت لەلایەن عێراق

K24 - هەولێر

لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆ، 2ی ئابی 1991، سوپای عێراق کوێتی داگیرکرد،و رژێمی بەعسی عێراق ئەو کاتەی کوێتی وەک 19مین پارێزگای عێراق ناساند.

دوای ئەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی عێراق پێکهێنرا لە 2/2/1991، کوێت لە دەستی رژێمی بەعسی عێراق رزگار کرا. ساڵێک دواتر بە بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، بەغدا ناچارکرا، 3٪ فرۆشی هەربەرمیلێک نەوت، قەرەبوونی کوێت بکاتەوە، وەک بەرپرسانی عێراقیش ئاماژەیان بۆ کردووە، تا ئێستا عێراق زیاتر لە 50 ملیار دۆلاری وەک قەربوو داوەتەوە و کەمتر لە 2 ملیاریش ماوە.

هەفتەی رابردووش، عێراق لە رێگەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە، 600 ملیۆن دۆلاری دیکەی وەک قەرەبوو دایەوە کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی کوێت.

ساڵی 1991، لیژنەی قەرەبووکردنەوەی شەڕی رزگارکردنەوەی کوێت، سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، بڕیاریدا عێراق 52 ملیار و 4 ملیۆن دۆلار، وەک قەرەبوو بداتەوە بە کوێت و ئەو وڵات و دامەزراوە جیهانییانەی لەو جەنگەدا زەرەرمەندبوون.