ماتیۆ توله‌ر: پێشمەرگە ئامادەیە بەرپەچی هەر هێرشێکی داعش بداتەوە
K24 - هه‌ولێر:
لە چوارچێوەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی، ماتیۆ توله‌ر، باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له عێراق، رایگه‌یاند، ئه‌و چه‌كدارانەی كه بانگه‌وازى شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ داگیركاری ئه‌مه‌ریكا، ده‌كه‌ن، له راستیدا ئه‌و داگیركارییه بوونى نیه، ئه‌وان هه‌ڵگری ئه‌جێنداى ده‌ره‌وه‌ن، عێراقییه‌كان ئه‌وه ده‌زانن، كه پڕه له تایفییه‌ت.
راشیگه‌یاند، ئه‌و كرده‌وه چه‌كداریانه‌ى ئه‌و گرووپانه ئه‌نجامى ده‌ده‌ن، له‌نێو خاكێك ده‌یكه‌ن، سه‌روه‌ریی و یاسای تێیدا به‌رجه‌سته‌یه، عێراق نایه‌وێت تایفییه‌ت و ره‌گه‌زپه‌رستى تێیدا بڵاو ببێتەوە، ئه‌و گرووپانه پێیان وایه، كووشتنى چالاكوانان، عێراق به‌هێز دەکات.
روونیكرده‌وه، حكومه‌تى عێراق تواناى ئه‌وه‌ى هه‌یه، دادگایی ئه‌و كه‌سانه بكات، كه خه‌ڵك تیرۆر ده‌كه‌ن، چونكه بابه‌تى سزادانى ئه‌و تاوانبارانه، له سه‌ر مێزى، گفتوگۆی ستراتیژى عێراقى و ئه‌مه‌ریكی، باسی لێوه كراوە.
ئاماژه‌شیپێكرد، ده‌وڵه‌ت به‌وه لاواز ده‌بێت، كه ده‌ستێوه‌ردانى ده‌ره‌كی تێدا رووبدات و كێشه‌ى زۆریش بۆ عێراق دروست ده‌كات.
جه‌ختیكرده‌وه، له‌كاتى پێویستدا، ئه‌مه‌ریكا به‌رگری له‌خۆی ده‌كات، به ته‌نسیق له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق، جوڵه‌كانى ئه‌و چه‌كدار و میلیشیایانه، ده‌وه‌ستێنێت.
باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا لە بەغدا، عێراقى به ده‌وڵه‌تێكى به‌هێز وه‌سفكرد، گوتى: عێراق وڵاتێكى گه‌وره‌یه، خاوه‌نى سنوورێكى ستراتیژییه له‌گه‌ڵ دراوسێكانى.
گووتیشى: له‌كاتى به‌ڕێوه‌چوونى گفتوگۆی ستراتیژى نێوانى ئه‌مه‌ریكا و عێراق، بڕی (155) ملیۆن دۆلار، بۆ ناوچه ئازادكراوه‌كان و ئاواره‌كان، دابینكرا.
روونیشیكرده‌وه، پێویسته بگه‌ڕێینه‌وه، بۆ رێكه‌وتنى ستراتیژى ساڵى (2008)، كه زۆرترین بواری له‌خۆگرتبوو، له ئێستادا پێویسته بۆ ئه‌و رێكه‌وتنه بگه‌ڕێینه‌وه، كه هه‌ردوو به‌غدا و واشنتنی، پێوە به‌هێز ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ریكا له عێراق، توله‌ر، ئاماژه‌شیپێكرد، بۆ راهێنانى سه‌ربازانى عێراق، ئه‌و دۆسیه‌مان خستووه‌ته به‌رده‌م پسپۆڕانى ئه‌منى و سه‌ربازى، بۆ ئه‌وه‌ى پلانێكى تازه دابنێن، بێگومانیش سوپاى عێراق و هێزى پێشمه‌رگه، له ئێستادا ئاماده و به‌هێزن، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعش، جیا له‌وه‌ش، هێزى ئاسمانى عێراقیش ئاماده‌ن به‌رپه‌چى داعش بده‌نه‌وه.
جه‌ختیشیكرده‌وه، سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانى مانگى (تشرینى یه‌كه‌م)ى ئه‌مساڵ، ئه‌مه‌ریكا بڕی (10) ملیۆن دۆلاری وه‌ك هاوكاری پێشكه‌ش به به‌غدا، كردووه، تاوه‌كو له رێگه‌ى نێرده‌ى تایبه‌تى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، سه‌ربخه‌ن.
سەرچاوە: الايلاف
ک.ب