قوربانیانى توندوتیژى خێزانى له فه‌ره‌نسا ئاستی بەرزبووەتەوە
K24 - هه‌ولێر:
ژماره‌ى قوربانیانى توندوتیژى خێزانى له فه‌ره‌نسا بۆ ساڵى (2020)، له كۆی (102) ئافره‌ت، (20)یان، گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه به‌ده‌ستى هاوبه‌شى ژیانیان كوژراون.
وه‌زاره‌تى ناوخۆی فه‌ره‌نسا، رایگه‌یاند، به رێژه‌ى (%35)، تاوانه‌كان له فه‌ره‌نسا، دژ به ژنان ده‌كرێت، ئه‌ویش له رێگه‌ى توندوتیژى ده‌روونى، یاخوود سێكسى، كه له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كانه‌وه، ئه‌نجام ده‌درێن، به رێژه‌ى (%18)، له قوربانیان، به‌هۆی ئه‌و شێوه تاوانانه‌وه، سكاڵا پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
جیڕاڵد دارمان، وه‌زیری ناوخۆی فه‌ره‌نسا، روونیكرده‌وه، ئه‌وله‌وییه‌ت دراوه‌ته ئه‌و سكاڵایانه‌ى، كه له رێى تووندوتیژى خێزانییه‌وه، ده‌كرێت، بۆ ئه‌مه، له هه‌موو بنكه‌یه‌كى پۆلیس، ئه‌فسه‌رێكى تایبه‌ت به تووندوتیژى خێزانى، دانراوه.
له‌و چوارچێوه‌ى ئامارێكى وه‌زاره‌تى ناوخۆی فه‌ره‌نسا، (102) ئافره‌ت و (23) پیاو، له ساڵى (2020)، به‌هۆی تووندوتیژى خێزانییه‌وه، گیانیان له‌ده‌ستداوه.
جه‌ختیشیكرده‌وه، سێبه‌شى تاوانه‌كان، چه‌كى تێدا به‌كار هاتووه، به رێژه‌ى (%86)، رووداوه‌كان له ماڵه‌وه ئەنجامدراون، به رێژه‌ى (%24)، رووداوه‌كانیش، دواى جیابوونه‌وه‌ى هاوسه‌ران بووە.
له فه‌ره‌نسا زۆرینه‌ى ئه‌وانه‌ى كه تاوانى خێزانى ئه‌نجامده‌ده‌ن، رێژه‌كه‌یان (%82)ى پیاوانى ته‌مه‌ن ( 30 تا 49 ) ساڵییه، سه‌رووى ته‌مه‌ن (70) ساڵیش، به رێژه‌ى (%21)، تاوانى خێزانى ئه‌نجامده‌ده‌ن.
رێژه‌ى ئه‌نجامده‌رانى تاوانى خێزانى لاى پیره‌كان، گه‌یشتووه‌ته (%16)، كه به‌هۆكاری پیربوون و نه‌خۆشییه‌كانه‌وه، ده‌ست بۆ تاوانكردن ده‌به‌ن.
سەرچاوە: الايلاف
ک.ب